| كوردستان... هه‌رێمێك كه مامۆستا ڕێزی خۆی تیانابینێت ... مامۆستا دڵسۆز |
|
|
|
| به‌رجه‌سته‌کراو | |||
| پێنج شەممە, 29 تەمموز 2010 12:48 | |||
|
مامۆستا ئه‌و مرۆڤه ماندووه‌ی كه هـــاوین و زستان شه‌ووڕۆژ چوار وه‌رزی ساڵ بی كۆڵدان وگوێدانه ئازاری جه‌سته و ئه‌ژنۆ، تێده‌كۆشێت بۆ پێشكه‌وتنی ووڵات و به‌ره‌و پێش بردنی نه‌وه‌كانی نیشتمان، ئه‌گه‌رچی ئهومرۆڤ دۆست و نیشتمان په‌روه‌ره گرنگیدان به نه‌وه‌كانی نیشتمان به‌ئه‌ركی خۆی زانیوه و چاوی وه‌ك دزه‌كانی نیشتمان له حه‌په‌لوش كردن و خواردنی سامانی ووڵات نه‌بووه، بۆیهلهساڵانی نه‌وه‌ده‌كان ئاماده‌بوون بی مووچه‌و به‌مووچه‌ی كه‌میش نه‌هێڵن پرۆسه‌ی په‌روه‌رده بكه‌وی و نوشستی بهێنێت له كاتێكدا ڕژێمی به‌عس هه‌موو دام‌و ده‌زگاكانی میری كێشایه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام پاداشتی ئه‌م هه‌رێمه دوای ڕزگاربوونی بۆمامۆستای دڵسۆز و به‌ئه‌مه‌ك به‌رامبه‌ر نیشتمان ته‌نها مووچه‌یه‌كه كهنه پی ی ده‌ژیێت و نه ده‌مرێت، له‌كاتێكدا له وه‌رزی هاوینان ئه‌ویش نیوه ده‌بێت بۆنمونه من له‌كاتی ده‌وام واته زستانان 620.000 دینار وه‌رده‌گرم كه‌چی ئه‌م هاوینه بۆته 490.000 دینار، كه‌چی له‌به‌رامبه‌ر مامۆستاشدا ئێوه به‌چاوی خۆتان ده‌بینن بۆنمونه ئه‌ندام په‌رله‌مانێك 8.000.000 هه‌شت ملێون دینار وه‌رده‌گرێت، ئاخر توخوا كه‌ی ڕه‌وایه به‌رپرسانی كوردستان ئایا ئێوه مانكانه به 490.000 دینار ده‌توانن ژیانی خۆتان ببه‌نه سه‌ر؟!!! ئاخر تاكه‌ی ئه‌م جیاوازیه چینێك له سه‌ر هه‌وره‌كان و چینێكیش له بنی بیره‌كان؟؟؟؟!!!!!!!!!! دواتر ئه‌وه‌ی ڕێز بێت بۆمامۆستا نه‌ماوه نه‌له‌لایه‌ن قوتابیان و نه‌له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، حه‌زده‌كه‌م بزانن گه‌روا كار بڕوات كارمان خراپه‌و نیشتمان به‌ره‌و دواوه‌یه‌و ئیتر ئه‌وكات ناچارم بڵێم (علی روح الوگن الفاتحه)، چونكه گه‌ر ده‌تانه‌وێت ووڵات پێشبكه‌وێت و پێشبڕكی له گه‌ڵ ووڵاته پێشكه‌وتووه كان بكه‌ن ئه‌وا ده‌بێت گرنگی به مامۆستا‌و پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده بده‌ن كه مامۆستا تیایدا كۆله‌كه‌ی بنه‌ره‌تیه، وه ك ووڵاتی یابان له ووڵاتێكی خاكی به‌خاكی و بۆمب ڕێژ كراو‌و دواكه‌وتوو بوو به‌پێشكه‌وتوو ترین ووڵاتی جیهان ئه‌مه‌شیان ته‌نها له‌به‌ر گرنگیدانیان به‌مامۆستاو گۆرانكاری له‌پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌دا، به‌ڵام لای ئێمه وه‌ك مامۆستایه‌كی چاودیرَ پێش ئیستا له بابه‌تێكدا نووسیبووی [ حكومه‌ت و په‌روه‌رده چیتر به‌چاوی سواڵكه‌ر له مامۆستا مه‌ڕوانن ] به‌داخه‌وه كهتهماشا كردنی حكومه‌ت و په‌روه‌رده بۆمامۆستا ئاوا بێت!! مامۆستا له‌م هه‌رێمه پرفهرو به‌ره‌كه‌ته‌دا ئاوا ته‌ماشابكرێت و ژیانی ئاوا بێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|

ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ی له پێناو ڕێبازی پارتی و بارزانیدا ژیان چۆکی پێدادان نامه‌یه‌ك بۆ جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی … ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ی له پێناو ڕێبازی پارتی و بارزانیدا ژیان چۆکی پێدادان |
له کوردستانه‌وه به‌خش ده‌که‌ین، بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 07707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2010 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نووسه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر لهمهوپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |