زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر هەلی (375) كورسی خوێندن بەسیستەمی پارلێل ڕادەگەێنێت
- Details
- Parent Category: بابەتی گشتی
- حکومەتی هەرێمی کوردستان
- Hits: 1481
ناوەندی وەرگرتنی خوێندكاران لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەێنێت، كە زانكۆی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر، پاڵپشت بە پالپشت بە فەرمانی وەزاری ژمارە (9/1707) لە ڕێكەوتی (22/5/2011) كە تایبەتە بەوەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگەكان بەسیستەمی پارلێل، بۆیە بۆ ساڵی خوێندنی (2014-2015) بڕیاریدا بەوەرگرتنی (375) خوێندكار لە (33) بەش لە كۆلێژ و پەیمانگەكان، بۆ ئەو مەبەستەش ناوەندی وەرگرتن خوێندكاران ئاگادار دەكات كە دەتوانن لە ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێكەوتی (31/12/2014) تا ڕێكەوتی (8/1/2015) سەردانی كۆلێژ و پەیمانگە تەكنیكیەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر بكەن بۆ وەرگرتنی فۆرمی تایبەت بەوەرگرتنی خوێندكاران بە سیستەمی پارلێل.
**رێنماییەكانی وەرگرتن بە سیستەمی پارلێل لە كۆلیًژ و پەیمانگەكان
- لە بوارەكانی پزیشكی و ئەندازیاری ڕەچاوی (15) نمرە كەمتر دەكرێت لە كۆنمرەی وەرگرتن (مجموع القبول) و، لە بوارەكانی تریش پەیڕەوی (20) نمرە دەكرێت.
- ئەوانەی وەردەگرین لەم جۆرە خوێندنە لە هەر زانكۆیەك بێت، بە هیچ شێوەیەك بۆیان نیە خۆیان بگوازنەوە بۆ زانكۆیەكی هاوشێوەی ئەم خوێندنە بەهەر شێوازێك بێت.
- كرێی خوێندن لەم جۆرە سیستەمە ساڵانە بەم شێوەی خوارەوە دەبێت:
أ- بۆ بەكالۆریۆس:
- بڕی (3) ملیۆن دینار لە بەشە وێژەییەكان (انسانیە) وەردەگیرێت.
- بڕی (4) ملیۆن دینار لە بەشە زانستیەكان (علوم صرف) وەردەگیرێت.
- بڕی (6) ملیۆن دینار لە بەشە ئەندازیاریەكان (انسانیە) وەردەگیرێت.
- بڕی (10) ملیۆن دینار لە بەشە پزیشكی و پزیشكی ددان وەردەگیرێت.
- بڕی (8) ملیۆن دینار لە بەشی دەرمانسازی وەردەگیرێت.
- بڕی (4) ملیۆن دینار لە بەشی پەرستاری وەردەگیرێت.
- بڕی (5) ملیۆن دینار لە بەشی ڤێتەرنەری وەردەگیرێت.
ب – دبلۆم:
- بڕی (4) ملیۆن دینار لە بەشەكانی پزیشكی وەردەگیرێت.
- بڕی (3) ملیۆن دینار لە بەشەكانی تەكنەلۆجی وەردەگیرێت.
- بڕی (2) ملیۆن دینار لە بەشەكانی كارگێری وەردەگیرێت.
- بڕی (5) ملیۆن دینار لە كۆلێژەكانی تەكنیكی وەردەگیرێت.
- بەمەبەستی هاندانی خوێندن، دەرچووی یەكەم 75% وە دووەم لە 50% و سێیەم 25 % ی كرێی خوێندن لێ دەبوردرێت
- كۆی كرێی خوێندن دەخرێتە صندوقێكی تایبەت لە زانكۆكان و، بەم شێوەیەی خوارەوە دابەش دەكرێت: (70%) بۆ بەشی زانستی و، (20%) بۆ زانكۆ و (10%) بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی دەبێت. لەهەمان كاتدا ئەو پارەیە بۆ پێداویستیەكانی گەشەپێدانی بەشەكان بەكاردەهێنرێت و، ساڵانە لە ژێر چاودیرَی دارایی دا دەبێت.
- مەرجی تەمەن بۆ خوازیار نابێت لە (45) ساڵا زیاتر بێت.
- دەبێت (3) ساڵا تێپەڕ نەبوبێت بەسەر دەرچووانی خوازیارانی ئەم جۆرە خوێندنە لە ئامادەیی.
- ئەم خوازیارەی لەو جۆرە خوێندنە وەردەگرێت، مافی مۆلەتی خوێندنی هەیە بەمەرجێك، مەرجە یاسایەكانی تێدا بێت.
- لە (40%) پلانی وەرگرتن لە كۆلێژە تەكنیكیەكان بۆ دەرچووانی پەیمانگەكان دەبێت.
***پلانی وەرگرتن بە سیستەمی پارلێل لە كۆلێژ و پەیمانگە تەكنیكیەكان
زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر
پلانی وەرگرتن بە سیستەمی پارلێل لە كۆلێژ و پەیمانگە تەكنیكیەكان
كۆلێژ یان پەیمانگە |
ناوی باش |
ژمارەی قوتابی |
هێما: زانستی : 1 وێژەیی: 2 زانستی+ وێژەیی :3 |
كۆلێژی تەكنیكی ئەندازیاری هەولێر |
تەكنیكی ئەندازیاری شارستانی |
5 |
1 |
|
تەكنیكی ئەندازیاری ریگاوبان |
5 |
1 |
|
تەكنیكی ساركردن و هەواسازی |
5 |
1 |
|
تەكنیكی سیستەمی زانیاری |
5 |
1 |
كۆلێژی تەكنیكی كارگێری هەولێر |
تەكنیكی دارایی و ژمێریاری |
30 |
1 |
|
تەكنیكی كارگێری |
30 |
3 |
كۆلێژی تەكنیكی تەندروستی هەولێر |
شیكاری نەخۆشیەكان |
5 |
1 |
پەیمانگەی تەكنەلۆجی هەولێر |
ساردكاری |
10 |
1 |
|
تەكنەلۆجیای زانیاری IT |
10 |
1 |
|
گەیاندن |
15 |
1 |
|
رێگاوبان |
10 |
1 |
|
كارەبا |
14 |
1 |
|
رووپێوی |
10 |
1 |
|
میكانیك |
10 |
1 |
|
بیناكاری |
11 |
1 |
پەیمانگەی تەكنیكی كارگێری هەولێر |
كارگێری یاسا |
10 |
2 |
|
رێبەری گەشتیاری |
10 |
2 |
|
كارگێری دەزگاكانی گەشتیاری |
10 |
2 |
|
كارگێری كار |
10 |
3 |
|
سیستەمی زانیاری كارگێری |
10 |
1 |
|
زانیاریەكان و كتێبخانە |
10 |
2 |
|
راگەیاندن |
10 |
3 |
پەیمانگەی تەكنیكی پزیشكی هەولێر |
پاراستنی تەندروستی |
10 |
1 |
|
پشكنینی چاو |
10 |
1 |
|
تیشك |
10 |
1 |
|
دەرمانسازی |
10 |
1 |
|
پەرستاری |
10 |
1 |
|
پەرستاری /ئافرەتان و لە دایك بوون |
10 |
1 |
|
یاریدەدەری پزیشكی ددان |
10 |
1 |
پەیمانگەی تەكنیكی شەقڵاوە |
كارگێری كار |
20 |
3 |
|
ئامار و زانیاریەكان |
20 |
1 |
پەیمانگەی تەكنیكی چۆمان |
تەكنەلۆجیای زانیاری IT |
10 |
1 |
|
كارگێری كار |
10 |
3 |
كۆی گشتی |
375 |
|
* ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.