هه‌ر كافتریایه‌ك ڕێنماییه‌كان جێبه‌جێ ناكات داده‌خرێت
- Details
- Parent Category: بابەتی گشتی
- حکومەتی هەرێمی کوردستان
- Hits: 1367
به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونیان به مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سێ كافتریا داده‌خات و سه‌رۆكی لیژنه‌كه ڕایده‌گه‌یه‌نێت مه‌رجی كردنه‌وه‌یان پابه‌ند بوونه به‌ڕێنماییه‌كانه‌وه.
سامان عومه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی ریستۆرانت و یانه‌ی شه‌وانه‌كان وتی: له‌كاتی به‌دواداچوونه به‌رده‌وامه‌كانمان بۆ كافتریا و یانه شه‌وانه‌كان، به‌ھۆی پابه‌ند نه‌بوونیان به مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردن سێ كافتریامان داخستووه.
سه‌باره‌ت به داخستی كافتریاكان وتیشی: به‌هۆكاری جیاواز ئه‌و سێ كافتریا داخراون كه قوماركردن و ڕێگه‌دان به دانیشتنی مناڵی نه‌وجه‌وانانی خوار ته‌مه‌ن هه‌ژده‌ساڵ لهكافتریاكهدا و نوێ نه‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردنن، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌مانه‌وه هه‌ر سێ شوێنه‌كه داخراووه.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه مه‌رجی كردنه‌وه‌ی كافتریاكان، پابه‌ند بوونه به مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردن، ڕێگه به یاری قومار له‌و شوێنانه‌دا و دانیشتنی مناڵی نه‌وجه‌وانانی خوار ته‌مه‌ن هه‌ژده‌ساڵ كه جگه‌ره و نێرگه‌له بكێشن نه‌دراوه.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی