بڕێكی زۆر ئاوی خواردنه‌وه له‌ناوده‌برێت
- Details
- Parent Category: بابەتی گشتی
- حکومەتی هەرێمی کوردستان
- Hits: 1343
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستده‌گرن به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ئاوی خواردنه‌وه‌دا كه پێكهاته‌كه‌ی خراپ بووه و خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه له ناوچه‌كانی تری عێراقه‌وه ره‌وانه‌ی شاری سلێمانی بكات، پاش دهستبهسهراگرتنیشی هه‌موو بڕه ئاوه‌كه له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌ناو برا،
خالید محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ر به لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا و له لایه‌ن ئاسایشی ئابورییه‌وه تتوانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر 300 كارتۆن ئاوی خواردنه‌وه‌دا كه بڕه‌كه‌ی 2 تۆن ده‌بێت و خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه له شاری دیوانییه‌وه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بكات به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی بگاته شاری سلێمانی ده‌ستگیرا به‌سه‌ریدا و پاش پشكنین ده‌ركه‌وت هه‌موو ئاوه‌كه پێكهاته‌كه‌ی خراپ بووه و له رووی ته‌ندروستیه‌وه گونجاو نیه بۆ خواردن،
سه‌رۆكی لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ر به لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ووتیشی پاش ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی هه‌موو بڕهئاوهكه له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له ناوبرا.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی