ڕێگری له به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی سه‌وزه و میوه ده‌كرێت
- Details
- Parent Category: بابەتی گشتی
- حکومەتی هەرێمی کوردستان
- Hits: 1476
به‌هۆی جیاوازی نرخی سه‌وزه و میوه له نێوان عه‌لوه و بازاره‌كانی شاری سلێمانی گله‌ییه‌كی زۆری هاوڵاتیانی لێ كه‌وتۆته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگان‌یش رایده‌گه‌یه‌نێت سزای ماددی و داخستنی ئه‌و شوێنانه دراون كه گران فرۆشی ئه‌كه‌ن.
گران فرۆشتنی سه‌وزه و میوه له‌لایه‌ن دوكانداره‌كانه‌وه و دانانی قازانجێكی زۆر له‌سه‌ر شمه‌كه‌كان، گله‌ییه‌كی زۆری هاوڵاتیانی له‌سه‌ره، سۆران عه‌بدول غه‌فور_ی به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێره بازرگانی سلێمانی له‌و باره‌یه‌وه وتی: لیژنه‌ی تایبه‌تمان هه‌یه كه رۆژانه له نرخی سه‌وزه و میوه ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه و داواشمان له قاتعه‌كانی عه‌لوه كردووه له‌كاتی كڕین و فرۆشتنهكاندا پسوڵه بده‌ن به دوكانداره‌كان.
سه‌باره‌ت به چاودێری بازاڕ و سزای سه‌رپێچی كاران سۆران عه‌بدول غه‌فور ووتی: بۆ ئاگاداربوونمان له نرخ و سزادانی گرانفرۆشهكان، رۆژانه له‌گه‌ڵ لیژنه هاوبهشهكانمی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی سه‌رجه‌م بازاره‌كانی شاری سلێمانی ده‌كه‌ین، هه‌ر دوكاندارێك نرخی زیاتر وه‌ربگرێت سزای ده‌درێت هه‌ر له پسوڵه‌ی سه‌رپێچی كردنه‌وه تا ده‌گات به داخستنی شوێنه‌كه‌ی.
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه سزای هیچ به‌قاڵێك دراوه وتی: هه‌ندێ شوێن هه‌یه سه‌ره‌تا سزای ماددی دراون به‌ڵام شوێنی تر به‌هۆی دووباره كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچی گرانفرۆشیهكهی دووكانهكهیمان داخستووه، به‌ڵام ده‌ستگێڕه‌كان به‌هۆی نه‌دانی كرێی دوكان و ئاو كاره‌باوه نرخه‌كانیان هه‌رزانتره
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی