سلێمانی. . ده‌رگای مێژوو به‌ڕوی نه‌وه‌ی نوێ‌دا ده‌كاته‌وه
- Details
- Parent Category: بابەتی گشتی
- حکومەتی هەرێمی کوردستان
- Hits: 1405
له پێناو پاراستنی سیمای كه‌لتوری شاری سلێمانی هه‌ندێك له بیناو باڵه‌خانه و خانووه‌كانی سنوری شاری سلێمانی نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه و به‌رێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت تا ئێستا 14 خانوو كڕدراون و بوون به موڵكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سلێمانی.
له درێژه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ پاراستنی شوێنه‌واره دێرینه‌كانی شاری سلێمانی و ئه‌و بیناو باڵهخانهنهی سیمای كه‌لتورییان پێوه دیاره رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 19/12/2015 له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا خانووی سۆفی كه‌ریم كه ده‌كه‌وێته گه‌ره‌كی سابونكهرانی شاری سلێمانی وه‌كو شوێنێكی كه‌له‌پووری كرایه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه هاشم عبدالله به‌رێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند: نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره بیناو باڵخانانه بۆ پاراستنی ئاسه‌وار و كه‌له‌پووری كورد و ئاشناكردنی نه‌وه‌ی نوی جیی بایه‌خه‌و گرنگی میژوویی خۆی هه‌یه، وتیشی له‌سه‌ر بودجه‌ی پارێزگای سلێمانی تا ئێستا 14 خانوو كڕدراون و بوون به‌موڵكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سلێمانی و بریاره له داهاتوودا نۆژه‌نبكرێنه‌وه وه‌كو شوێنێكی ئاسه‌واری بۆ نمایشكردنی كار‌و چالاكی هونه‌ری و رۆشنبیری به‌كاربهێنرێن.
هاشم عبدالله ئه‌وه‌شی خسته روو كه‌و 14 خانووه‌دا به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه توانراوه ته‌نها چواریان نۆژه‌نبكرێنه‌وه ئه‌وانیش خانووه‌كانی (سۆفی كه‌ریم، ئوتێل فه‌ره‌ح، حاجی ره‌شیدی عوسمان چاوه‌ش، عه‌لی مامه شێخ) كه له ئێستادا بوون به موڵكی گشتی و كراوه‌یه به‌رووی هاوڵاتیاندا
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی