ڕێگه له وه‌رگرتنی نه‌وتی نایاسایی ده‌گیرێت
- Details
- Parent Category: بابەتی گشتی
- حکومەتی هەرێمی کوردستان
- Hits: 1294
ساڵانه له‌كاتی دابه‌شكردنی به‌شه سوته‌مه‌نی هاوڵاتیان له گه‌ڕه‌كه‌كاندا، له‌لایه‌ن چه‌ند نه‌وت فرۆشێكهوه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی كڕین و فرۆشتنی پێوه ده‌كه‌ن و قائیمقامی سلێمانیش هه‌ڕه‌شه‌ی سزای یاسایی توند له‌و كه‌سانه ده‌كات ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
به‌مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له دیارده‌ی كڕین و فرۆشتن به‌به‌شه سوته‌مه‌نی هاوڵاتیانه‌وه، به‌ختیار عه‌بدالرحمن قائیمقامی سلێمانی داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات له‌كاتی بینینی ئه‌و دیارده قائیمقامیه‌تی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه، له‌ڕێگه‌ی ژماره ته‌له‌فونی (07701438461) تا ڕێ شوێنی یاسایی توند بگرینه به‌ر.
قائیمقامی سلێمانی وتیشی: بۆ هیچ تانكه‌رێكی دابه‌ش كردنی نه‌وتی ماڵان نیه نه‌وت بدات به نه‌وت فرۆشه پیكابهكان، ههرلایهكهكیان ده‌ستگیر بكه‌ین ڕووبه‌ڕووی سزای توندی یاساییان ده‌كه‌ینه‌وه.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی