گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیدا ده‌كرێت
- Details
- Parent Category: بابەتی گشتی
- حکومەتی هەرێمی کوردستان
- Hits: 1240
گۆڕانكاری گه‌وره له پێكهاته‌ی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیدا ده‌كرێت و ژماره‌ی لیژنه‌كان له 18 لیژنه‌وه بۆ 9 لیژنه كه‌مده‌كرێته‌وه و قائیمقامی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت مه‌به‌ست لێی بۆ دووباره رێكخستنه‌وه‌ی كار و چالاكییه‌كانی لیژنه‌كانه،
به‌ختیار عه‌بدولڕه‌حمان قائیمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لیژنههاوبهشهكاندا چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی له پێكهاته‌ی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیدا راگه‌یاند و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد بڕیاریانداوه گۆڕانكاری له جۆر و پێكهاته‌ی لیژنه‌كاندا بكرێت و له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی جارێكی تر رێكبخرێنه‌وه،
قائیمقامی سلێمانی ووتیشی ژماره‌ی لیژنه‌كان له 18 لیژنه‌وه بۆ 9 لیژنه كه‌مده‌كرێته‌وه و هه‌ندێك له لیژنه‌كان ته‌نها كاریان چاودێری كردن ده‌بێت و ده‌سه‌ڵاتی (سزادانیان) نابێت جگه له چه‌ند لیژنه‌یه‌ك كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان پێ دراوه، راشیگه‌یاند مه‌به‌ست له‌و گۆڕانكاریانه بۆ دووباره رێكخستنه‌وه‌ی شێوازی كاركردن و چالاكییه‌كانی لیژنههاوبهشهكانه،
پاش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره‌كانیان چه‌ند گۆڕانكاریه‌ك له پێكهاته‌ی لیژنه‌كاندا په‌سه‌ند كران و پێكهاته‌ی نوێی لیژنه‌كان به‌م جۆره راگه‌یه‌ندرا.
- لیژنه‌كانی (نانه‌واخانه و دایه‌نگا و سواڵكردن و ژینگه و بیناسازی و به‌دواداچوون و كۆگاكان و له‌ناوبردن (ته‌له‌ف) سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائمقامیه‌تی سلێمانی نامێنێت و پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه په‌یوه‌ندیداره‌كانی خۆیان.
- لیژنه‌ی (1، 2، 3، 4) ده‌كرێت به‌لیژنه‌ی چاودێری به‌سه‌ر ئیش و كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
- لیژنه‌كانی (عه‌لوه و سووته‌مه‌نی و موه‌لیده‌كان و به‌نزینخانه‌كان و كارگه‌ی غازه‌كان وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه.
- (3) لیژنه‌ی زیاده‌ڕوی زیاد ده‌كرێت بۆ لیژنه‌كان ته‌نها بۆ ڕۆژانهكهیان و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائمقامیهتهوه نابێت.
- لیژنه‌كان هه‌ر (3) مانگ جارێك گۆرانكاری به‌سه‌ردا دێت.
- شوێنی ده‌رچونی لیژنه‌كان لهقائمقامیهتهوه ده‌بێت، به‌پێی پێویست ئه‌بێت له‌كاته‌كانی به‌یانیان، دوای نیوه‌ڕوان و شه‌وان.
- لیژنه چاودێرییه‌كان پێویسته ڕاستهوخۆڕاپۆرتهكانیان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز قائمقام بكه‌ن و پێویسته ئیمزای سه‌رۆكی لیژنه‌و سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی له‌سه‌ر بێت.
- لیژنه‌ی سووته‌مه‌نی ئه‌ندامێكیان ده‌بێت له‌لیژنه‌ی باڵادا.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی