ڕاگهیاندنی دهرفهتی (45) زەمالهی خوێندن (بهكالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا) له ڕوسیای فیدرال
- Details
- Parent Category: بابەتی گشتی
- حکومەتی هەرێمی کوردستان
- Hits: 963
وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی، مامۆستا و فەرمانبەرانی دهزگاو دامهزراوهكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکات، کە وڵاتی ڕوسیای فیدراڵ چل و پێنج زهمالهی خوێندن (٥ بەکالۆریۆس و ١٢ ماستەر و ٢٨ دکتۆرا) پێشکەش بە هەرێمی کوردستان.
بۆ هەرکەسێک کە ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزوی خوێندن لە زانکۆکانی وڵاتی ڕوسیا بەلەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە هەیە، تکایە داواکاری لە ڕێگەی فۆرمی هاوپێج پێشکەش بە وەزارەتەکەمان بکات.
یەکەم / تێبینیە گشتیەکان:
- کاندیدانی سەرکەوتوو و یەدەگی زەمالەکانی وڵاتی (هەنگاریا، چین، تورکیا و قوبرس) بۆ ئەم ساڵ، بە هیچ شێوەیەک ناتوانن داواکاری بۆ ئەم زەمالەیە پێشکەش بکەن.
- خوێندکار و قوتابیانى بەرنامەی تواناسازی کە ئێستا بەردەوامن لە خوێندن بۆیان نیە داواکاری پێشکەش بەم زەمالەیە بکەن.
- دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی کە ئەم مەرجانەی خوارەوەیان تێدا بەدی ناکرێت، بەهەمان بۆیان نیە داواکاری پێشکەش بەم زەمالەیە بکەن.
- لە کاتی پڕکردنەوەی فۆرمی هاوپێچ، زانیاری ناتەواو و یان پڕکردنەوەی فۆرمەکە بە بەهایەک کە داواکراو نەبێت، بە هیچ شێوەیەک پرۆسێس ناکرێت.
- داواکاری پێشکەشکردن بۆ زیاتر لە بەرنامەیەکی ئەم زەمالەیە، هیچ کامێک لە داواکارییەکان پرۆسێس ناکرێت.
- هەر پێشکەش کارێک، زیاتر لە جارێک داواکاری پێشکەش بکات، بەهەمان شێوە داواکارییەکەی پرۆسێس ناکرێت.
- دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن داواکارى ڕێکەوتى (٥/٥/٢٠١٦) دەبێت، ئارهزومهندانی خوێندنی بهكالۆریۆس، ماستهر، دكتۆرا دهتوانن لە ڕێگەی ئەم فۆرمەوە داواكارییهكانی پێشكهش بكهن:
(https://docs. google. com/forms/d/1rBy-Dnvp_dWvDStKq-qKbHzW7gHZ992mtlq0OEW6Ofc/viewform?c=0&w=1 )
* هەر بەرێزێک کە داواکاری پێشکەش بەم زەمالەیە دەکات و ئەم تێبینیانەی سەرەوە لە بەرچاو نەگرێت، ئەوا جگە لە پرۆسێس نەکردنی داواکاریەکەی، کاردانەوەی یاسایشی بەرامبەر دەکرێت.
یهكهم/ مەرجەکان بۆ خوێندنى بەکالۆریۆس: (٥) کورسی
- دەبێت پێشکەشکار هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
- دەبێت پێشکەشکار دەرچوی خوێندنی زانستی یان وێژەیی بێت.
- تەمەنی لە ٢٥ سال زیاتر نەبێت.
- کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا تەنها مۆلەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتى ڕوسیا مانگانە بڕی (٢٥٠) دۆلاری وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت. هەروەها کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت.
- کرێی فرۆکە و بیمەی تەندروستی دەکەوێتە ئەستۆی خودی قوتابی و خوێندکارەکە.
Bachelor:
ژمارەی کورسی | بوار |
5 | Linguistic and Literature |
دوهم/ مەرجەکان بۆ خوێندنى باڵا/ ماستەر: (١٢) کورسی
- دەبێت پێشکەشکار مامۆستا یان فەرمانبەر بێت لە یەکێک لە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
- پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
- دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٪٦٥) کەمتر نەبێت.
- دەبێت تەمەنی لە (٢٥) ساڵ زیاتر نەبێت.
- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
- کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وڵاتی روسیا مانگانە بڕی (٢٥٠) دۆلاری وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت، کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت.
- کرێی فرۆکە و بیمەی تەندروستی دەکەوێتە ئەستۆی خودی قوتابی و خوێندکارەکە.
Master degrees:
ژمارەی کورسی | بوار |
٢ | Political Science and Regional Studies |
٢ | Mass Media |
٢ | Service and Tourism |
٢ | Education Science |
٤ | Linguistic and Literature |
ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى
سێیهم/ مەرجەکان بۆ خوێندنى باڵا/دکتۆرا: (٢٨) کورسی
- پێشکەشکار دەبێت مامۆستا یان فەرمانبەر بێت لە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
- پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
- دەبێت کۆ نمرەی ماستەری لە ٪٧٠ کەمتر نەبێت
- دەبێت تەمەنی لە 45 ساڵ زیاتر نەبێت
- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی ڕوسیا مانگانە بڕی (٢٥٠) دۆلار وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت، هەروەها کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت.
- کرێی فرۆکە و بیمەی تەندروستی دەکەوێتە ئەستۆی خودی قوتابی و خوێندکارەکە.
ژمارەی کورسی | بوار |
٦ | Political Science and Regional Studies |
٦ | Mass Media |
٦ | Service and Tourism |
٦ | Education Science |
٤ | Linguistic and Literature |