ئه‌حمه‌د تورك: ماردین و سلێمانی ببنه ده‌سته‌خوشك، سلێمانی وشاره‌كانی باكوری كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كانیان گه‌شه‌پێده‌ده‌ن
- Details
- Parent Category: بابەتی گشتی
- حکومەتی هەرێمی کوردستان
- Hits: 575
له نامه‌یه‌كدا بۆ دكتۆر ئاسۆ فه‌ره‌یدوون پارێزگاری سلێمانی، هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانی شاری ماردینی باكوری كوردستان، داوا ده‌كه‌ن له‌نێوان شاری سلێمانی و شاری ماردیندا چالاكی هاوبه‌ش ئه‌نجام بدرێت و هه‌ردوو شار ببنه ده‌سته‌خوشك. ئه‌مرۆش وه‌فدێكی شاره‌وانی ئامه‌د سه‌ردانی پارێزگاریان كردوو ته‌ئكیدیان له گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان كرده‌وه.
له نامه‌كه‌یاندا ئه‌حمه‌د تورك و فهبرونیه ئاكیۆل هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانی ماردین ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن، له دوای شه‌ره جیهانییه‌كان ده‌سته‌خوشكی شاره‌كان به ئامانجی پشگیری ئاشتی له نێوان گه‌لان و مرۆڤه‌كاندا هاتووته ئاراوه، له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه شاره‌وانی شاری مه‌زنی ماردین چاوی له تێكه‌ڵ بوون و په‌یوه‌ندییه له‌گه‌ڵ ناوخۆی توركیا و ده‌ره‌وه‌دا.
هاوسه‌رۆكانی ماردین ئاماژه بۆ مێژووی شاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن و روونی ده‌كه‌نه‌وه ماردین شارێكی دێرینی میزۆپۆتانیایه و جێگه‌ی نیشته‌جی بوونی گه‌لێك له گه‌لانی ناوچه‌كه‌یه‌و نیشانه‌یه‌كی مێژووی مرۆڤایه‌تییه.
هاوسه‌رۆكانی ماردین له نامه‌كه‌یاندا بۆ پارێزگاری سلێمانی ده‌شڵێن: ئاشتی و ئازادی به‌ناسینی خۆ وهه‌رێمی خۆ و تێكه‌ڵ بوون دروست ده‌بێت و گه‌شه‌ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش پێشنیار ده‌كه‌ین له نێوان شار و ناوچه‌كانی ماردین و سلێمانیدا پرۆژه‌ی هاوبه‌ش ئه‌نجام بدرێت و هه‌ردوو شار ببنه ده‌سته خوشك.
هاوسه‌رۆكان له نامه‌كه‌یاندا روونی ده‌كه‌نه‌وه ده‌كرێت پرۆژه‌ی هاوبه‌ش له‌بواره‌كانی كلتور و هونه‌ر و ژنان و گه‌نجان و وه‌رزش و ژینگه‌دا له‌نێوان هه‌ردوو شاردا ئه‌نجام بدرێت.
له لایه‌كی تر ئه‌مرۆ 19ی كانوونی دووه‌می 2015، دكتۆر ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له وه‌فدێكی شاره‌وانی شاری ئامه‌دی باكوری كوردستان.
وه‌فده‌كه پێكهاتبوون له سه‌ید نه‌هری هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی سوری ئامه‌د و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاروانی شاره‌كه.
له دیدارێكدا وه‌فدی میوان وێرای پیرۆزبایكردن له دكتۆر ئاسۆ فه‌ره‌یدوون به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی وه‌ك پارێزگاری سلێمانی، هه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر پێویستی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی سلێمانی و ئامه‌د.
هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی ئامه‌د له دیداره‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ زیاتر لێك نزیك بوونه‌وه‌و تێكه‌ڵ بوونه له‌گه‌ڵ شاره‌كانی باشوری كوردستان وتی"گه‌لی ئێمه تێكه‌ڵ بوون و لێكگه‌یشتن و خه‌بات ده‌خوازێت و ده‌یه‌وێت تێكه‌ڵی په‌یوه‌ندییه‌كان زیاتر گه‌شه بكات و خورت ببێت"
هاوسه‌رۆكی ئامه‌د ته‌ئكیدشی كردووه شاره‌وانی و پارێزگاكان نوێنه‌ری گه‌لن و ده‌بێت به‌باشترین شێوه خزمه‌تی گه‌لی خۆیان بكه‌ن.
دكتۆر ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری سلێمانیش له دیداره‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد له دوای رووداوه‌كانی ئه‌م دوویانهو شه‌ری تیرۆر واقیعێكی تازه له‌نێوان پارچه‌كانی كوردستاندا دروست بووه‌و پارچه‌كان زیاتر له یه‌ك نزیك بوونه‌ته‌وه.
پارێزگار وتیشی: ئه‌مانه‌وێت ئه‌م نزیك بوونه‌وه‌یه باڵبكێشێت بۆ ئیداره‌و هه‌ردوولا په‌ره بده‌ین به ئاڵوگۆڕی ئه‌زموونی ئیداری و كلتوری.
پارێزگار ته‌ئكیدشی كرده‌وه په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئامه‌د زیاتر گه‌شه پێده‌ده‌ین و سه‌باره‌ت به نامه‌كه‌ی هاوسهروكانی ماردینیش رایگه‌یاند به‌خۆشحاڵیه‌وه ره‌زامه‌ندی نیشان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو شاری سلێمانی و ماردین ببنه ده‌سته‌خوشك و په‌یوه‌ندی و تێكه‌ڵیان زیاتر ببێت.