پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سوری ئامه‌د به‌مه‌به‌ستی گۆرینه‌وه‌ی ئه‌زموون سه‌ردانی شاره‌وانی رانیه‌یان كرد، له‌شاری سلێمانی به‌رێز په‌روین بابه‌كر و ئاوات محمه‌د قائیمقامی سلێمانی به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی شاره‌وانی رانییه پێشوازیان له میووانانی شاره‌وانی ئامادی سور كرد.
دوێنی دوو شه‌ممه له نیوه‌رۆ خوانیێكدا كه بۆ میوانان رێكخرابوو قائیمقامی سلیێمانی ده‌ستخۆشی خۆی ئاراسته‌ی هه‌ردوو شاره‌وانییه‌كه كرد كه ده‌ستپێشخه‌رییان كردووه له گۆرینه‌وه‌ی ئه‌زموون و شاره‌زایی و چه‌ندین سه‌ردان له‌نێوانیاندا هه‌بووه، ئاوات محه‌مه‌د هیوای ئه‌وه‌شی خواست كه سه‌ردانكردنی له‌م جۆره له‌نێوان شاره‌وانییه‌كانی تری پارچه‌كانی كوردستان دا به‌رده‌وامی هه‌بێت تاوه‌كو هه‌ممومان سود له ئه‌زموونی یه‌كتری وه‌ربگرین.
راگه‌یاندنی قائیمقامییه‌تی سلێمانی