210 فه‌رده برنجی سامان له‌ناو برا
- Details
- Parent Category: بابەتی گشتی
- حکومەتی هەرێمی کوردستان
- Hits: 1239
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رواری به‌كارهێنانی تاساڵی 2016 بوو، 210 فه‌رده (برنجی سامان) له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تهلهفكردنی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه له‌ناو برا ته‌ها ساڵح سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌له‌ف له قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی چاودێری كۆگا ئه‌هلی و حكومیه‌كان، له كۆگایه‌كی ناو بازار به‌هۆی هه‌بونی گومان له خراپ بونی برنجه‌كه ده‌ست گیرا به‌سه‌ر143 فه‌رده‌ی 25 كیلۆ گرام و 67 فه‌رده‌ی 50 كیلۆ گرامی برنجی سامان، پاش ئه‌نجامدانی پشكنینی تاقیگه‌ی بۆ نمونه‌ی210 فه‌رده برنجی ساماندا كه‌به‌رواری به‌كارهێنانی 1/11/2014 بۆ 1/11/2016 له‌سه‌ر بوو ده‌ركه‌وت ئه‌و به‌رواره ئاسایی نی یه‌و به‌كارهێنانی زیانی بۆ ته‌ندروستی هاوڵاتیان هه‌یه بۆیه له‌سه‌ر بڕیاری لیژنه‌ی باڵا‌و فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21/1 له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناو برا.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی