بڕێكی زۆر له ماسی و گۆشت له‌ناوده‌برێت
- Details
- Parent Category: بابەتی گشتی
- حکومەتی هەرێمی کوردستان
- Hits: 524
له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، 250 كارتۆن گۆشتی سوری پاراگوایی و 580 كارتۆن ماسی ڤێتنامی له‌ناو ده‌برێت.
گۆران قادر حمه سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕایی قه‌یرانی دارایی كوردستان له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی شه‌و و ڕۆژ به‌رده‌وامن له چاودێرێكردنی بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان، له میانه‌ی كاری لیژنه‌كان توانرا ده‌ست به‌سه‌ر 250 كارتۆن گۆشتی سور و 580 كارتۆن ماسی ڤێتنامی بگرێت،
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ووتی: به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سامانی ئاژه‌ڵ و ڤێتێرنه‌ری ڕیگهنادرێت به هاورده‌كردنی ماسی ڤێتنامی له‌به‌ر مه‌ترسی پیس بوونی به كانزای زیان به‌خش بۆیه ده‌ست به‌سه‌ر ماسییه‌كه‌دا گیراوه، هه‌روه‌ها پێویسته هه‌ر به‌رهه‌مێكیش دێته پارێزگاری سلێمانی نوسراوی ڕێگه‌پێدانی هه‌بێت، به‌هۆی نه‌بوونی نوسراوی ڕێگه پێدانی ده‌ستیش به‌سه‌ر گۆشتی سوره‌كه‌دا گیراوه،
دوای بڕیاری لیژنه‌ی هاوبه‌ش، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30/11 له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناو بردن (ته‌له‌ف) ی قائیمقامیه‌ت له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی سه‌رجه‌میان له‌ناوبران.
ڕاگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی