بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌رێم سه‌ردانی پارێزگاریان كرد
- Details
- Parent Category: بابەتی گشتی
- حکومەتی هەرێمی کوردستان
- Hits: 605
ئه‌مرۆ 1ی شوباتی 2015، دكتۆر ئاسۆ فه‌ره‌یدوون پارێزگاری سلێمانی له دیوانی پارێزگا پێشوازیكرد له سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن بریكاری وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و لیوا عه‌بدوڵا خه‌یلانی گشتی پۆلیسی هه‌رێمی كوردستان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رێوه‌به‌ری پۆلسی هه‌رێم پیرۆبایان له پارێزگار كرد به بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی له ئه‌ركه‌كه‌یدا و پشگیری و پشتیوانی خۆیان بۆ دووپات كرده‌وه.
هه‌روه‌ك له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوی به‌شێك له ئه‌و بریارانه كرا كه هه‌فته‌ی رابردوو له ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی ناخۆ بریاریان له‌سه‌ر درابوو.
سه‌باره‌ت به ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ پشگیرییه له پارێزگاری سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م هاوكاریان بین و هه‌م پشگیریان بكه‌ین له جی به‌جی كردنی ئه‌ركه‌كانیاندا و به هه‌موو لایه‌كمان پارێزگاری له‌م وڵاته بكه‌ین و به باشی به‌رێوه‌ی به‌رین.
دكتۆ ئاسۆ فه‌ره‌یدوونیش له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد"هاتنی كاك سه‌ركه‌وت پشتیوانییه‌كی زۆره بۆ ئێمه"
له‌به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا پارێزگاری سلێمانی ئاماژه‌ی به میكانیزمێكی نوێ‌دا له ده‌ركردنی بریاره‌كانی پارێزگای سلێمانی و رایگه‌یاند: ئێمه بۆ بریاره‌كانمان ده‌گه‌ڕینه‌وه بۆ رای هاووڵاتیانی سلێمانی بۆ نمونه سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی زیاده‌ره‌وی به‌ر له هه‌ر هه‌نگاوێك راپرسیمان له نێو خه‌ڵكدا ئه‌نجام داوه.