پارێزگاری سلێمانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا تاوتۆیی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كه‌ن
- Details
- Parent Category: بابەتی گشتی
- حکومەتی هەرێمی کوردستان
- Hits: 542
پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ باڵیوزی و كونسوڵی ئیتاڵیا كۆبووه‌و باسی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێستای هه‌ردوو لایان كرد له بواره‌كانی هاوكاری ئاواره‌كان و ئاڵوگۆڕی كلتوری و بواری ئابوری و وه‌به‌رهێنان، باڵیۆزی ئیتاڵیاش هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئاشكرا كرد.
ئه‌مرۆ 3ی شوباتی 2015، دكتۆر ئاسۆ فه‌ره‌یدوون پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له ماسسیمۆ مارۆتتی باڵیوزی ئیتالیا له عیراق و كارمێلا فیكارا كونسوڵی ئیتاڵیا له‌هه‌رێمی كوردستان.
له دیدارێكدا پارێزگاری سلێمانی و باڵیوزی ئیتاڵیا گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی ئێستا هه‌یه له‌نێوان هه‌ردوو لا، به تایبه‌ت له‌بواری هاوكاریكردنی ئاواره‌كان و گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كان له‌نێوان كه‌رتی تایبه‌تی ئیتاڵیا و هه‌رێمی كوردستان و ئاڵوگۆڕی كلتوری و وه‌به‌رهێنان.
له دیداره‌كه‌دا باڵیۆزی ئیتاڵیا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی وڵاته‌كه‌ی ئاراسته‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕه‌كه‌ی باشوری كه‌ركوك كردوو، ته‌ئكیدشی كرده‌وه وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاریكردن و پاڵپشتی كردنی پێشمه‌رگه بۆ رووبه‌روونه‌وه‌ی تیرۆر.
باڵیوزی ئیتاڵیا سه‌باره‌ت به ئاواره‌كانیش رایگه‌یاند: حكومه‌تی ئیتاڵیا 3 ملیون دۆلاری ته‌رخانكردووه بۆ ئاواره‌كان هاوكاری ئیتاڵیا بۆ ئاواره‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
له لێدوانێكیشدا بۆ میدیاكان باڵیوزی ئیتاڵیا رایگه‌یاند: به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی تایبه‌ت بوو به لایه‌نی كلتوری و سلێمانی به‌ناوبانگه به كلتور و رۆشنبیری ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت چالاكی كلتوری و زانكۆی له سلێمانی ئه‌نجام بده‌ین.
وتیشی: له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی باسی لایه‌نی ئابوری و گهشهسهندنیشمان كردوه له‌نێوان كه‌رتی تایبه‌تی ئیتاڵیا‌و سلێمانی.
سه‌باره‌ت به هاوكارییه‌كانی ئیتاڵیاش بۆ پێشمه‌رگه باڵیۆزی ئیتاڵیا له عیراق رایگه‌یاند: له‌مانگی ئه‌یلولی رابردووه تا ئێستا 30 باری فرۆكه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیمان پێشكه‌شی هه‌رێمی كوردستان كردووه و ئێستاش له‌رێگه‌ی 200 رههێنهری ئتاڵییهوه راهێنانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه‌و له‌نێو هاوپه‌یمانی دژی تیرۆریشدا به فرۆكه به‌شدارین و به‌رده‌وامیش ده‌بین له هاوكاری
پێشمه‌رگه.
باڵیوزی ئیتاڵیا ئاشكراشی كرد: چه‌كی دژه تانكمان پێشكه‌شی پێشمه‌رگه كردووه‌و و كۆرسێكیش بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ست پێده‌كات.
له‌به‌رامبه‌ردا دكتۆر ئاسۆ فه‌ره‌یدوون پارێزگاری سلێمانی وێرای ده‌ربڕینی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوكارییه‌كانی ئیتاڵیا، رایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسمان له گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێستامان كردوه له‌بواره‌كانی هاوكاری ئاواره‌كان و گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌بواری ئابوری و كلتوری بواری وه‌به‌رهێنان.
پارێزگار راشیگه‌یاند: له‌بواری ئاڵوگۆڕی كلتوریدا بریاره هاوینی ئه‌مساڵ له سلێمانی ڤیستیڤاڵێكی سینه‌مای بۆ فلمی ئیتاڵی و به‌هاوكاری رۆشنبیری سلێمانی به‌رێوه‌ده‌چێت و ئێمه‌ش پشتیوانی ده‌كه‌ین.
پاێزگار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كۆبوونه‌وه‌كه" ده‌روازه‌یه‌كی باش بوو بۆ گه‌شه‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی ئێستا هه‌یه له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و ئیتاڵیا "