به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كانی گوندی ئه‌ڵمانی ده‌كرێت
- Details
- Parent Category: بابەتی گشتی
- حکومەتی هەرێمی کوردستان
- Hits: 547
له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیان لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی گوندی ئه‌ڵمانی یه‌ك و دووی شاری سلێمانی ده‌كات.
پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن به‌شداربووانی گوندی ئه‌ڵمانییه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلیمانی ئاگاداركرایه‌وه له بوونی چه‌ند كێشه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له یه‌كێك له كۆمه‌ڵگاكانی نیشته‌جێبوونی شاری سلێمانی، ده‌سبه‌جی هه‌ردوو لیژنه‌ی به‌دواداچوونی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵگاكانی نیشته‌جێبوون و لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه‌كان له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌ت سه‌ردانی گوندی ئه‌ڵمانیان كرد‌و له‌نزیكه‌وه له كێشه‌و داواكارییه‌كانی هاوڵاتیانییان كۆڵییه‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه ده‌ریا انوه‌ر تاهیر سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵگاكانی نیشته‌جێبوون رایگه‌یاند: پاش به‌دواداچوون كردنی لیژنه‌كانمان ده‌ركه‌وت كه‌موكورتی له سیستمی سه‌لامه‌تی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاو وكاره‌باو سه‌وزایی پرۆژه‌كه‌دا هه‌یه، و ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ ئه‌و خێزانانه دروست كردووه كه‌له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا نیشته‌جێن، وتیشی ئێمه وه‌كو لیژنه هاوبه‌شه‌كان به‌ڵێنده‌ری پرۆژه‌كه و یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی سلێمانی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه له كه‌مترین ماوه‌دا چاره‌سه‌ری كێشه‌و كه‌م و كورتییه‌كانی پرۆژه‌كه بكرێت كه په‌یوه‌ندی به سه‌لامه‌تی و ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه.
به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون كردنی زیاتریش لیژنه هاوبه‌شه‌كان هاوڵاتیانی نیشتهجێیووی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه ئاگادارده‌كاته‌وه له‌كاتی هه‌بوونی هه‌رجۆره كێشه‌و كه‌م و كورتییهكدا لیژنه‌كانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی