به‌خێوكردنیان قه‌ده‌غه ده‌كرێت
- Details
- Parent Category: بابەتی گشتی
- حکومەتی هەرێمی کوردستان
- Hits: 513
به پێی رێنماییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و ڤێترنه‌ری سلێمانی به‌خێو كردنی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر له‌سه‌نته‌ری شار‌و كۆڵان و گه‌ره‌كه‌كاندا قه‌ده‌غه‌یه‌و لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانیش رێوشێنی پێویستیان له‌م باره‌یه‌وه گرتووه‌ته‌به‌ر.
سۆران عبدالغفور سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیان و به‌هۆی بێزاركردنی دانیشتوانی هه‌ردوو گه‌ره‌كی هه‌واری تازه و سێتوان دوو خێزانی دانیشتووی ئه‌و گه‌ره‌كه‌مان ئاگاداركردۆته‌وه كه‌له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا شوێنی به‌خێوكردنی ئاژه‌ل و په‌له‌وه‌رییه‌كانیان بگوازنه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار، ووتیشی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده‌و مه‌ترسی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه بۆ مرۆڤ چالاكی و هه‌وڵه‌كانمان چرتر كردۆته‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان داوا له هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات له‌كاتی هه‌بوونی دیارده‌ی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر له‌نێو ماڵ و گه‌ره‌كه‌كاندا ده‌سبه‌جی په‌یوه‌ندی به ژمارهتهلهفۆنهكانی (100، 07701450755، 07704885252، 07705487171) بكه‌ن بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی