سلێمانی له پێشوازی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا
له ڕۆژانی مانگی ڕه‌مه‌زاندا هه‌ر شوێنێك پابه‌ندی یاسا و ڕێنمایه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف نه‌بێت ڕووبه‌ڕووی سزایی یاسای ده‌بێته‌وه، له ڕۆژانی جه‌ژنیشدا به‌هۆی زۆری ئاواره‌وه شوێنه گشتی یه‌كان به ڕووی هاوڵاتیان كراوه ده‌بن،
به‌مه‌به‌ستی دانانی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ پێشوازیكردن له مانگی ڕه‌مه‌زان و ڕۆژانی جه‌ژن، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 9/6 لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی به‌سه‌رپه‌رشتی قائیمقامی سلێمانی و ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شت و گوزار له دیوانی قائیمقامیه‌ت كۆبوونه‌وه،
دواتر له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی دا بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، به‌ختیار عبدالرحمن قائیمقامی سلێمانی و مه‌لا نه‌جمه‌دیین به‌پرسی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی كوردستان باسی ئه‌و ڕێوشوێنانه‌یان كرد كه له مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌گرینه‌به‌ر.
قائیمقامی سلێمانی ڕایگه‌یاند وه‌ك نه‌ریتی ساڵانه لیژنه‌ی ئه‌منی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رنامه رێژی ده‌كه‌ن له ڕه‌خساندن و دابینكردنی كه‌شێكی ئارام بۆ هاولاتیانی شاری سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوازێكی جوان ئه‌و مانگه پیرۆزه به‌ڕێبكه‌ین، بۆیه داواكارین له هاوڵاتیان پابه‌ندی یاسا و ڕینماییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بن، و به‌پێ ڕینماییه‌كان له مانگی ڕه‌مه‌زان دوكانه‌كانی فرۆشتن مه‌ی و باڕه‌كان داده‌خرێن.
به‌رپرسی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی ئاینیش وێرایی پیرۆزبایی له موسڵمانانی كوردستان، داواكاربوو له موسڵمانان پابه‌ندی ڕێنمایه‌كان بن، تاوه‌كو مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز بكرێته مانگی خواپه‌رستی و لێ‌خۆش بوون و هاوكاری یه‌كتری.
سه‌باره‌ت به دیارده‌ی فرۆشتنی ته‌قه‌مه‌نی كه بۆته هۆی بێزابوون و گله‌یی هاوڵاتیان، به‌ختیار عبدالرحمن ووتی: لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕاسپێدراون ئه‌و شوێنانه ئاگادار بكرێنه‌وه كه هێنان و كڕین و فرۆشتنی پێوه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن ئه‌وا رووبه‌رووی سزا یاسایی و ماددی ده‌كرێنه‌وه.
ڕاگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی