که‌سێک ٣١ ئابی ئه‌نجامدابێت شایه‌نی ئه‌وه‌نیه سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بێت
- Details
- Parent Category: بابەتی گشتی
- هەواڵی گشتی
- Hits: 781
له ساڵیادی ٣١ی ئابدا، رێکخراوی به‌ریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ڕێک ده‌خات:
ڕۆژی : دووشه‌ممه ٣١ ئاب له‌به‌رده‌م باره‌گای سه‌ره‌کی شاره‌وانی له‌نده‌ن
له تاوه‌ر بریج
کاتژمیر:4 تا 5 ئێواره
نزیکترین ئیستگای قیتار : London Bridge , Tower Hill
٣١ئابی ١٩٩٦ یەکێکە لەرۆژە تاریکەکانی شەڕی ناوخۆی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، کە پارتی بە سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود بارزانی بەهاوکاری سوپای رژێمی فاشستی به‌عس پەلاماری هەولێریان دا‌و چەندین تاوانیان لەدژی لایەنە سیاسیەکان‌و خەڵکی مەدەنی شارەکە ئەنجام دا.
ئامانجی پارتی له‌خولقاندنی ئه‌م تراژیدیایه ئه‌وه‌بوو که‌پارتیو بارزانی بەهاوکاری بەعس دەست بەسەر شاری هەولێردا بگرن‌و لە دەسەڵات و نفوزی یەکێتی نیشتمانی پاکی بکەنەوەو لەورێگایەوە هاوسەنگی هێزی سیاسی و چەکداری بە قازانجی پارتی یەکلا بکرێتەوە.
ئێستا 19ساڵ به‌سه‌ر ئەم تاوانەی پارتی دا تێدەپەڕێت، بەڵام لەسەر ئەم تاوانەی و تاوانەکانی دیکەی ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵکی کریکار‌و زه‌حمه‌تکیشی کوردستان و نه‌یارانی سیاسی نەك سەرانی پارتی دادگایی نه‌کراون، به‌ڵکو سیاسه‌ته‌کانی پارتی له داسەپاندنی دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری و بنەماڵەیی دا به‌رده‌وامه‌و خەریکی تاڵان‌کردنی داهات و بودجە و نەوت‌و گازی کوردستانن‌و خه‌ڵکی کوردستانیان له‌قه‌یرانێکی کوشنده‌دا راگرتوه‌و یاری بهژیانو چاره‌نوسیان دەکەن. خه‌ڵکی شنگال وناوچه‌کانی ده‌وربه‌ریان ته‌سلیم به ئینسانکوژه‌کانی داعش کرد. بە بیانوی شەڕی داعشەوە موچەی کرێکاران‌و کارمەندان نادەن و کارەباو ئاوی خواردنەوەیان بۆ خەڵك کردوە بە ئاواتێکی دورەدەست!
بۆیه له‌ساڵیادی کارهساتی٣١ ئابدا خواستی ئێمه‌و جه‌ماوه‌ری ناڕازی کوردستان نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌یه که مه‌سعود بارزانی نابێ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بێت، به‌ڵکو به‌رپرسی سه‌ره‌کییه له هه‌موو ئەو تاوانانه‌ی ده‌رهه‌ق به خه‌ڵکی کوردستان ئه‌نجامیداوه له‌داسه‌پاندنی شه‌ڕی ناوخۆ‌و و دهستراکێشانی ده‌وڵه‌تانی کۆنه‌په‌رستی ناوچه‌که بۆسه‌ر خه‌ڵکی کوردستان‌و سه‌رکوتی نه‌یارانی سیاسی و پیشیلکردنی ئازادی سیاسی. . . بۆیه پێویسته دادگای بکرێت نه‌ک فه‌رمانڕه‌وای کوردستان بیت.
بۆزانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌هه‌ردوو ژماره‌ی :
٠٧٨٥٦٠٣٢٩٩١، ٠٧٤٧٦٢٠٤١٢١