ئه‌منه سووره‌که‌ی سلێمانی له نامه‌یه‌کی ماسته‌ردا له زانکۆی لایدن له هۆڵه‌ندا
- Details
- Parent Category: بابەتی گشتی
- هەواڵی گشتی
- Hits: 980
ڕۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی 30-10-2015 له زانکۆی لایدن خوێندکارێکی کوردی باشوری کوردستان، خاتوو به‌ڕێز محەمەد قادر مه‌جید، له به‌شی خوێندنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له زانکۆی لایدن، به پله‌ی نایاب ماسته‌رنامه‌که‌ی، که ده‌رباره‌ی (ئه‌منه‌سووره‌که‌ی سلێمانی) بوو قبوڵ کرا. پێشتر هەر بەهۆی سه‌رکه‌وتوویی هەمان توێژینەوەوە بۆ خه‌ڵاتی (ECHO) هۆڵه‌ندی پاڵیورا بوو.
خاتوو بەڕێز هەوڵیداوە له توێژینەوەکەیدا تیشک بخاتە سەر کاریگەری چیرۆکەکانی قۆناغی ڕژێمی بەعس لە سەر ناسنامەی سیاسی و فەرهەنگی نەوەی خۆی، کە بۆ تێگەیشتنی بۆ ئەو قۆناغە مێژووییە تەواو وابەستەی ئەو گێڕانەوەیهیە. بۆ تێگەیشتن لەم تێزە ئەمنەسورەکەی وەک کەیسێک بۆ ماسته‌رنامه‌که‌ی بەکارهێناوە.
هەر بۆ ئەم مەبەستەش زستانی ساڵی پێشوو، خاتوو به‌ڕێز گهڕابۆوە شاری سلێمانی و بەوردی تیشکی خستۆتە سەر میژووی ئەمنە سوورەکە و پرۆسەی بە مۆزەخانەکردنی لە دوای ڕاپەڕین.
هەروەک چاوپێکەوتنی لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە میوانانی مۆزەخانەکە کردووە. لەوەش گەلێک کاریگەرتر وەک خۆی ئەڵێت ئەو چاوپێکەوتنانەیە، کە لەگەڵ زیندانیەکاندا سازی کردووە. سەرەڕای ئەو بارگرانیه دەروونیەی، کە بەهۆی ئەو ئەزموون و یادەوەریە تاڵانەوە، کە زیندانیان دووچاری هاتوون، سەرەڕای نەبوونی یارمەتی دەروونی و کۆمەڵایەتی پرۆفیشۆناڵ، سەرەڕای ئەو گۆڕانکاریە سیاسیە گەورانەی کە ووڵات پیایدا تێپەڕیووە و واقیعی ئیمڕۆی لەگەلێک ڕووەوە نامۆ کردووە بەوخەونەی کە ئەوان بۆی تێکۆشاون، هێشتا ژمارەیەکی بەرچاویان وزەیەکی پۆزەتیڤی بۆ خۆی و بۆ دەوەرووبەری پێیە. تەنانەت بەشیکیان ئامادەنین ئه‌زموونیان له‌گه‌ڵ ئه‌شکه‌نجه‌دان و ئه‌و کاریگه‌ریانه‌ی تا ئێستا له‌سه‌ریان به جێماوه لەگەڵ خانەوادەکانین بەش بکەن نەک ببێتە بارگرانیه‌ک بۆیان.
خاتوو بەڕێز ئەڵێت "ئەوەی بۆ من جێی بایەخە چۆنیەتی گێڕانەوەی ئێمەیە بۆ مێژووی خۆمان چونکە ئەوە دیاری ئەکات ئێمە ئەبینە هەڵگری کام شوناس، هەروەها کام نەخشە رێگا بۆ نەوەکانی داهاتوو ئەکێشین. من باوەڕێکم هەیە کە خۆناسین له‌سه‌ر ئاستی تاک وه هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه بناغەی ساڕ‌ێژ بوون و ساڕێژبوونیش پێشمەرجی لێبووردەییە.
لە گفتوگۆکانم لە گەڵ زیندانیانی ئەمنە سورەکە ئەم باوەڕەم تەواو دووپات ئەبووەوە، کاتێک ئەمبینی کە زیندانیان چەند دوورن لە دەمارگیری و لە ڕەگەزپەرستیهوه. ئەمان قوربانیە ڕاستەقینەکان لەهەموو کەس باشتر ئەزانن کە چیرۆکی جەللاد و قوربانی هەمیشە هێند ڕەش و سپی نیە وەک وێنا ئەکرێت.
ئەوەی کە جێی تێبینی من بوو، ئەوەی جیاوازیەکی تەواوم بەدی ئەکرد لە شێوازی ڕوانین و گێڕانەوەی ژن و پیاوەکان بۆ ئەزموونی زیندانی بوونیان. بەداخەوە تا رۆژی ئەمڕۆ و پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو دەیە هێشتا تێڕوانینی کۆمەڵگا بۆ ڕۆڵی ژن لە خەباتی سیاسی‌دا وەرچەرخانی بە خۆیەوە نەبینیووە و هێشتا وابەستەی کۆمەڵێک نۆرمی فەرهەنگیی سەدەی پێشووە. بە کورتی ئەم بابەتە یەکجار گرنگە و من بەنیاز نیم لێرەدا، به‌م ماسته‌رنامه‌یه کۆتایی بەم تێزەم بێنم و بەنیازم زیاتر بەدواداچوونی بۆ بکەم. لەگەڵ ئەوەی کە زەمینە لەبار نیە بۆ ئەم جۆرە کارانە بەڵام خۆشبەختانە کەسانێک هەن دڵسۆزانە لەم بوارەدا کارئەکەن هەر ئەوانیش یارمەتیدەری من بوون، تا بتوانم بەم شێوەیە توێژینەوەکەم ئەنجام بدەم.
خاتوو به‌ڕێز محەمەد قادر مه‌جید*: له دایک بووی شاری سلێمانی باشوری کوردستانه. له ته‌مه‌نی 10 ساڵیه‌وه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌که‌ی هاتوونه‌ته هۆڵه‌ندا، له زانکۆی ئوترێخت بۆ دیراساتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌گیراوه و پاشان ئه‌مساڵ له زانکۆی لایدن بڕوانامه‌ی ماجیستێری به پله‌ی نایاب وه‌رگرت.
زانکۆی لایدن یەکێکە لە زانکۆ دێرینەکانی دنیا، کە لە ساڵی ١٥٧٥ وە دامەزراوە و بەشی دیراساتی رۆژهەڵاتی ئەم زانکۆیە، یەکێک لە ناوەندە ئەکادیمیە دێرین و دیارەکانی ئەوروپایە.
ئەوەی کە جێی سەرنجە، ئەم زانکۆیە ترادیسیۆنێکی تایبەت بە خۆی هەیە لە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی دەرچووانیدا. هۆڵێکی تایبەتی هەیە، کە لەساڵی ١٦٤١ ەوە خوێندکاران تێدا داکۆکیان لە نامەکانیان کردووە و بە هۆڵی "ئارەقکردنەوە" ناسراوە وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوماندوو بوون و ئارەقکردنەوەیەی کە خوێندکاران دووچاری بوون تا داکۆکی لە تێزەکانیان بکەن. هەموو خوێندکارێک کە دەرئەچێت و بڕوانامه‌که‌ی وه‌رئه‌گرێت، بۆی هەیە ناوی خۆی لەسەر دیواری ئەم هۆڵە بنوسێت. ئەم زانکۆیە شانازیەکی زۆر ئەکات بەوەی کە ئەنشتاین، چەرچڵ، مانێلا نەندامانی خێزانی شاهانەی هۆڵەندە و گه‌لێک ناوی دیاری دیکه‌ش، که لە خوێندکارانیان بوون و ناویان لەسەر ئەو دیوارە تۆمار کراوه.