هه‌ڵوێستی چه‌ندین ووڵات له‌باره‌ی په‌نابه‌رانه‌وه بۆ ساڵی 2016 ئاشكرا ده‌بێت
- Details
- Parent Category: بابەتی گشتی
- هەواڵی گشتی
- Hits: 740
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی شاڵاوی كۆچبه‌ران بۆ ووڵاتانی تازه پێشكه‌وتوو، هه‌ڵوێستی چه‌ندین ووڵاتی جیهان سه‌باره‌ت به پلان و سیاسه‌تی نوێیان بۆ ساڵی 2016 ئاشكرا ده‌بێت.
ئه‌ڵمانیا: پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی ڕابردوودا سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌ڵمانیا بریاریدا به پیاده‌كردنی كردنه‌وه‌ی سنوره‌كانی ووڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی كۆچبه‌ران و په‌ناخوازاندا، ژماره‌یه‌كی پێشبینی نه‌كراو له كۆچبه‌ران ڕوویان له‌م ووڵاته كرد. به‌ڵام بۆ ساڵی 2016، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی باڤاریای ئه‌ڵمانیا كه زۆرین كۆچبه‌ر له‌ڕێگه‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌وه و له‌پاش په‌ڕینه‌وه‌یان له ووڵاتانی به‌لقانه‌وه خۆیان گه‌یاندۆته هه‌رێم وشاره‌كانی تری ئه‌ڵمانیا هۆشداریده‌داته سه‌رۆك وه‌زیرانی ووڵاته‌كه‌ی به‌وه‌ی كه ده‌بێت سنورێك بۆ ئه‌و ژماره زۆره‌ی كۆچبه‌ران له‌ساڵی 2016 دا دابنرێت و ڕایگه‌یاند كه ده‌بێت ساڵانه ئه‌ڵمانیا 200 هه‌زار په‌ناخواز و په‌نابه‌ر زیاتر وه‌رنه‌گرێت، ئه‌مه‌ش ده‌كاته یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی كۆی ژماره‌ی كۆچبه‌رانی وه‌رگیراو له‌و ووڵاته به‌به‌راود به 2015.
سوید: پاش ئه‌وه‌ی له‌كۆتایه‌كانی ساڵی ڕابردوودا، حكومه‌تی سوید بڕیاریدا به توندكردنه‌وه‌ی ڕێوشیوَنهكانی په‌ڕینه‌وه‌ی په‌ناخوازان و كۆچبه‌ران بۆناو ووڵاته‌كه‌ی، له‌ئێستادا ڕێوشوێنی پشكنین بۆ ناسنامه‌ی هه‌ر كه‌سێك ده‌كرێت كه بیه‌وێت له دانیماركه‌وه، كه خاڵی پهڕینهوی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی كۆچبه‌ران بووه بۆ سوید، بچێت بۆ ئه‌و ووڵاته. ڕێوشوێنهكهش هه‌ر سی ڕێگه‌ی ئاسمانی و ووشكانی و ده‌ریاییش ده‌گرێته‌وه. ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاره له‌ساڵانی په‌نجاكانه‌وه ڕێوشوێنی وه‌ها بگیرێته به‌ر.
نه‌رویج: ڕه‌نگه ڕێوشوێنه‌كانی توندكردنه‌وه‌ی یاساكانی كۆچی ئه‌م ووڵاته زۆر توند بن له‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كا ئه‌ویش به‌وه‌ی كه نه‌رویچ له پلانیدایه كه له‌مپه‌ری زیاتر دروست بكات بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه بیانه‌وێت ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان ڕابكێشن بۆ ئه‌و ووڵاته. ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی مه‌رجه‌كانی مانه‌وه له‌و ووڵاته قورس‌تر ده‌كات و له پلانیشیدایه كه 4 بۆ 5 هه‌زار په‌ناخوازی ووڵاته‌كه‌ی دیپۆرتی وولاتانی تری یه‌كێتی ئه‌وروپا بكاته‌وه.
ئوسترالیا: به‌پێی دواهه‌مین لێدوانی به‌رپرسانی حكومه‌تی ئوسترالیا، ئوسترالیا بۆ ساڵی 2016 ش به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گێڕانه‌وه‌ی به‌له‌می په‌ناخوازان بۆ ئه‌و ووڵاته‌ی به‌له‌مه‌كانی لێوه‌هاتوون و ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ش كه‌له دوورگه‌ی ناورۆ و پاپانیوگینیان كه‌به‌شێكیان كورد و عێراقین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌و ووڵاته بكه‌ن.
هاوكات، به‌شێك له ووڵاتانی تری ئه‌وروپا به‌رده‌وامن له‌دروستكردنی دیوار و به‌ربه‌ست له‌سه‌ر سنوری ووڵاته‌كانیان وه‌ك كرواتیا و سلۆڤینیا و بولگاریا له‌گه‌ڵ سنوری ووڵاتانی دراوسێیان به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی شاڵاوی كۆچبه‌ران به‌ئاڕاسته‌ی ناوه‌ندی ئه‌وروپا.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان
هەژار تەها