یۆنان كه‌مپی ئیدۆمێنی داده‌خات
- Details
- Parent Category: بابەتی گشتی
- هەواڵی گشتی
- Hits: 578
به‌رپرسی به‌شی هه‌مئاهه‌نگی بۆ كاروباری كۆچ له‌ناو حكومه‌تی یۆنان ڕایگه‌یاند حكومه‌تی ووڵاته‌كه‌ی ده‌ستیكردووه به چۆڵكردنی كه‌مپی ئیدۆمێنی كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كه‌مپه كاتی و نافه‌رمیه‌كانی ئه‌و ووڵاته له‌سه‌ر سنوری مه‌قدۆنیا.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ری فاینه‌نشاڵ تایمز، له‌ئێستادا زیاتر له 8 هه‌زار كۆچبه‌ر له‌و كه‌مپه‌دان كه پێشتر ویستویانه له‌ڕێگه‌ی سنوری مه‌قدۆنیاوه خۆیان بگه‌یه‌ننه ووڵاتانی تری یه‌كێتی ئه‌وروپا.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، هه‌زاران پۆلیس و پۆلیسی چالاكه مه‌ده‌نیه‌كانی ئه‌و ووڵاته به‌شدار ده‌بن له پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه بۆ كه‌مێكی تر له شاری تێساڵۆنیكی. به ووته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ش، هۆكاری زۆری به‌شداری ژماره‌ی پۆلیس له‌و پڕۆسه‌یه‌دا ئه‌وه‌یه كه ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ره‌تادا كۆچبه‌ران ڕازی بكه‌ن به‌وه‌ی كه كه‌مپه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه به‌جی بهێڵن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن هیچ پشێویه‌ك ڕوو نه‌دات.
دووباره نیشته‌جێكردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌وڵێكی نوێی حكومه‌تی كه‌مبۆدیا بۆ نیشتهكردنهوهی خۆبه‌خشانه‌ی ژماره‌ك په‌نابه‌ری دوورگه‌ی ناورۆ كه‌له‌پاش نائومێدبونیان له‌وه‌ی كه له ئوسترالیا نیشته‌جی ناكرێن بڕیاریانداوه كه داوا نیشته‌جێكردن له ووڵاتی كه‌مبۆدیا بكه‌ن كه ووڵاتێكی هه‌ژاری باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیایه. به‌پێی ڕێكه‌وتنێك له‌نێوان حكومه‌تی ئوسترالیا و حكومه‌تی كه‌مبۆدیا، ئه‌و په‌نابه‌رانه له‌و دوورگه‌یه وه‌ك بژارده‌یه‌ك ده‌توانن داوای مافی په‌نابه‌رێتی له كه‌مبۆدیا بكه‌ن.
داخستنی كه‌مپی ئیدۆمینی له‌كاتێكدایه كه تائێستا سنوری ووڵاتی مه‌قدۆنیا به‌ڕووی كۆچبه‌راندا نه‌كراوه‌ته‌وه و به‌پێی زانیاریه میدیایه‌كانیش پڕۆسه‌ی داخستی كه‌مپه‌كه 10 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.
سه‌رچاوه: فاینه‌نشاڵ تایمز، بی بی سی