تەیارکردنی ڕاسته‌وخۆی پێشمه‌رگه، ده‌بێته به‌شێک له پلانی ئاسایشی نیشتمانیی کۆمارییه‌کانی ئه‌مریکا. . .
- Details
- Parent Category: بابەتی گشتی
- هەواڵی گشتی
- Hits: 579
سه‌رۆکی کۆنگریسی ئه‌مریکا، پلانی ئاسایشی نیشتمانیی کۆمارییه‌کانی بۆ ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئاماده کرد و تەیارکردنی پێشمه‌رگه بە به‌شێک له ئاسایشی ئه‌مریکا دەزانێت.
(پۆڵ ڕایان) سه‌رۆکی کۆنگریسی ئه‌مریکا و سه‌رۆکی کۆمارییه‌کانی کۆنگرێس، پلانی ئاسایشی نیشتمانیی کۆمارییه‌کانی بۆ ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئاماده کرد کە بە پێی ئەو پلانە، چه‌کدارکردنی پێشمه‌رگه به‌شێکه له ئاسایشی ئه‌مریکا. رایان له باره‌ی تەوەرە سەرەکییەکانی ئەو پلانه‌وه وتی "تەیارکردنی پێشمه‌رگه لە ڕووی سەربازییەوە به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ به‌شێکه له‌و پلانه، که چه‌ند ساڵێکه ئۆباما ڕێگری لێده‌کات و ده‌ڵێ ده‌بێ له ڕێگه‌ی حکومه‌تی عێراقه‌وه بێت. " هه‌روه‌ها وتی "ئه‌م پلانه ده‌بێ به به‌شێک له هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنی پارتی کۆماری بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە ئۆکتۆبه‌ری داهاتوودا. " سه‌رۆکی کۆنگریسی ئه‌مریکا ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە به‌ڵێنی له دۆناڵد ترامپ کاندیدی حزبەکەی وه‌رگرتووه که بوو به سه‌رۆک، ئەو پلانە بکات بە یاسا.