ئێرنی ئۆدینۆ: دەبێ سه‌رۆکی نوێی ئه‌مریکا گرنگی به هه‌رێمی کوردستان بدات. . .
- Details
- Parent Category: بابەتی گشتی
- هەواڵی گشتی
- Hits: 569
ئێرنی ئۆدینۆ که جه‌نه‌راڵێکی خانه‌نشینی ئه‌مریکییه و له سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعشه‌وه هاتووه‌ته کوردستان و ڕاوێژکاری سه‌ربازیی پێشمه‌رگه‌یه له به‌ره‌کانی شه‌ڕ . ئەو ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی داهاتووی ئه‌مریکا بیه‌وێ وڵاتەکەی ژماره یه‌ک بێت، ده‌بێ گرنگی به هه‌رێمی کوردستان بدات".
ئۆدینۆ له بابه‌تێکدا له واشنتۆن تایمز به ناونیشانی "بۆچی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان گرنگه؟" نووسیویه‌تی "ئه‌وه حکومه‌تی عێراقه که خۆی هیچی لێ نهماوهتهوە و پشتی له کورد کردووه، نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه". هەروەها ئێرنی ئۆدینۆ ئاماژە بەوە دەکات کە "ده‌بێ ڕاستگۆ بین، ئه‌مریکا که‌مته‌رخه‌مه له دانه‌نانی نه‌خشه‌یه‌ک بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان. چونکه سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بۆ ئه‌مریکا زۆر گرنگه و واشنتۆن ده‌بێ لێکۆڵینه‌وه بکات و پلان دابنێت بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان. کورد نابێ له‌و گێژاوه‌ی عێراقدا بژین".