محەمەد سەهیود: گرێدانی ناوچە ئازادکراوەکانی سنووری موسڵ بە هەرێمی کوردستان قبول ناکرێت. . .
- Details
- Parent Category: بابەتی گشتی
- هەواڵی گشتی
- Hits: 646
هاوپه‌یمانی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لەلایەن نوری مالیكییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، هۆشداری ده‌داته سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی دابڕاندنی هه‌ر به‌شیكی خاكی پارێزگاری موسڵ و گرێدانی به هه‌رێمی كوردستانەوە. ئاماژه‌ی به‌وه كردوه له كاتێكدا ئه‌گه‌ر پیشمه‌رگه پێداگری كرد له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی له‌و شوێنانه‌ی سه‌ر به پارێزگای نەینەوایە و له ده‌ستی داعش ئازادی كردوون، ئه‌وكاته خه‌ڵك بڕیاری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه ده‌دات.
بە پێی هەواڵێکی (عین العراق نیوز)، سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی دەوڵەتی یاسا (محەمەد سەهیود) ده‌ڵێت: "به‌شداریی پێشمه‌رگه له ئازادكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك گوندی سنووری موسڵ كارێكی ئاساییه و له چوارچێوه‌ی ڕێكخستنه‌كانی به‌رگریی عێراقییه، به‌ڵام مانه‌وه‌یان له‌و شوێنه ئازادكراوانه و گرێدانیان به هه‌رێمی كوردستانەوە كارێكی قبوڵنه‌كراوه". ناوبراو ئاماژه به‌وەش ده‌كات كه "مانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌و شوێنه ئازادكراوانه به داگیركاری داده‌نرێت، نه‌ك ئازادكردن و مەترسیدارە بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی عێراق و هیچ جیاوازییه‌كی نییه له‌گه‌ڵ هێزه داگیركه‌ره‌كانی توركیا له باكووری عێراق".