یان كوبیش: یوئێن پاڵپشتی له قوربانیانی مێینه‌ی ده‌ستی داعش ده‌كات...
- Details
- Parent Category: بابەتی گشتی
- هەواڵی گشتی
- Hits: 411
سەرچاوەیەک لە نەتەوەیەکگرتووەکان ئامادەیی ڕێکخراوەکەی نیشاندا لە پاڵپشتیکردنی قوربانییانی مێینه‌ی ده‌ستی داعش. له كۆنفرانسی توندوتیژیی دژی ژنان له به‌غدا، (یان كوبیش) نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق، وتی یوئێن درێژه به پاڵپشتیكردنی قوربانییانی مێینه‌ی ده‌ستی داعش دەدات و جه‌ختیش له‌سه‌ر لێپێچپینهوه له هه‌موو كاره دڕنده‌كانی گروپه تیرۆریستییه‌كان ده‌كاته‌وه.
بە پێی بەیاننامەیەکی یوئێن، کوبیش هه‌روه‌ها داوای په‌سندكردنی یاسای پاراستنی خێزانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد له‌گه‌ڵ پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ژن ببێته به‌شێك له كایه‌ی سیاسی و سه‌قامگیری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی قۆناغی دوای داعش.
له وته‌كه‌یدا له‌و كۆنفرانسه، یان كوبیش جه‌ختی له‌سه‌ر وته‌كه‌ی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرده‌وه كه ده‌ڵێت "ئێمه هه‌رگیز ناتوانین بڵێین پێشكه‌وتنی ڕاسته‌قینه بۆ یه‌كسانی و گه‌شه‌پێدان و ئاشتی ڕوویداوه، گه‌ر توندوتیژی دژی ژنان درێژه‌ی هه‌بێت". لە بارەیەوە وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی پاڵپشتیی ڕێکخراوەکەی بۆ ژن و كچه ڕفێندراوه‌كان و خانه‌واده‌كانیان و ته‌واوی كۆمه‌ڵگە، وتی "له ڕاستیدا ژنان و كچان یه‌كه‌م قوربانین و ئێمه‌ش وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌كان پێ له‌سه‌ر پێویستی لێپێچینه‌وه له پێشێلكارییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و كاره دڕندانه‌كانی داعش داده‌گرین. ئێمه داوای دادپه‌روه‌ری بۆ هه‌موو قوربانییانی ئه‌م تاوانه قێزه‌ونانه ده‌كه‌ین".
ناوبراو ده‌ستخۆشی له هه‌وڵه‌كانی پارته سیاسییه‌كان و پیاوانی ئایینی كرد له پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ ئاوڕدانه‌وه له توندوتیژیی دژی ژنان و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستییه كرده‌وه كه پاراستن و به‌تواناكردنی ژنان به‌ردی بناغه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئاشتی و دادوه‌ری و گه‌شه‌پێدانن بۆ قۆناغی دوای داعش.
نوێنەرەکەی بان کی مون هه‌روه‌ها وتی "پێویسته گوێ له ده‌نگی ژنان بگیرێت له‌و پرسانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به شه‌ڕی دژه تیرۆر و پشتیگریكردنی ئاشتیدا ." هه‌روه‌ها وتی "دامه‌زراندنی ژماره‌ی زیاتری ژنان له كه‌رتی ته‌ندروستی و هێزی پۆلیس و بواری دادوه‌ری و ده‌زگاكانی دیکە، ده‌بێته مایه‌ی دابینكردنی هاوسه‌نگیی جێنده‌ری له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژی ژناندا". ئه‌و به فه‌رمی داوای دەرکردن و جێبه‌جێكردنی یاسای پاراستنی خێزانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد بەشێوەیەک کە له‌گه‌ڵ پێوه‌ره جیهانییه‌كاندا گونجاو و هاوڕێك بێت.