ساڵح موسلیم: ئێمە ستراتیژیمان بۆ کورد نییە لە شەڕی ڕەققە...
- Details
- Parent Category: بابەتی گشتی
- هەواڵی گشتی
- Hits: 423
هاوسەرۆکی پەیەدە دەڵێت ئێمە لە شەڕی ڕەققەدا چاومان لەسەر بەڕێوەبردنی دواتری شارەکە نییە. لە دیدارێکدا لەگەڵ ژمارەیەک ڕۆژنامەوان لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، کە ڕۆژنامەی ستۆکهۆڵم بڵاوی کردووەتەوە، ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی لە سووریا (پەیەدە) ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوان وەک پەیەدە شەڕی ڕەققە دەکەن، بەڵام نییەتیان بۆ بەڕێوەبردنی ئەو شارە نییە و ئەوەی بۆ ئەوان گرنگە تەنیا شەڕکردنە لەگەڵ داعش. ساڵح موسلیم هەروەها سیاسەتی حزبەی دووپات دەکاتەوە کە لایەنگری فیدراسیۆنە لە سووریا و دژی هەرچەشنە هەوڵێکە بۆ دابەشکردنی خاکی سووریا.