ئه‌مریکا بەپێچەوانەی ویستی بەغدا، ئه‌پاچی له شه‌ڕی موسڵدا به‌کارده‌هێنێت...
- Details
- Parent Category: بابەتی گشتی
- هەواڵی گشتی
- Hits: 379
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراق پێی خۆش نییه، ئه‌مریکا هێلیکۆپتەری ئه‌پاچی له شه‌ڕی موسڵدا به کاردههێنێت. ماڵپه‌ڕی ۆری ئه‌مریکی له ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردووه‌ته‌وه، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی که حکومه‌تی عێراق پێی خۆش نییه، به‌ڵام به‌رپرسانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (په‌نتاگۆن) ڕایانگه‌یاندووه کە هێلیکۆپته‌ری جەنگی لەجۆری ئه‌پاچی زۆر به کاریگه‌ریی له شه‌ڕی موسڵدا به‌کار ده‌هێنن.
سەرچاوەکە ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات، که ئه‌پاچی زیاتر له شه‌ڕی موسڵدا به‌کار دێت بۆ بۆردومانی ئه‌و ئۆتۆمۆبێلانه‌ی که گومانیان لێ ده‌کرێت بۆ کرده‌وه‌ی خۆکوژی به‌کاربێن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت به‌شداریکردنی هێلیکۆپتەری ئه‌پاچی بەشداریکردنی ئه‌مریکایه له‌شه‌ڕ له به‌ره‌کانی پێشه‌وه. هەربۆیە، حکومه‌تی عێراق پێی خۆش نییه که ئه‌مریکا ئەوجۆرە لە فڕۆکەی جەنگی به‌کار بهێنێت کە زۆر کاریگەرە لە شەڕدا، چونکه پێی وایە جڵه‌وی شه‌ڕه‌که‌ی ده‌که‌وێته ده‌ست.