سه‌رمایه‌دارێکی کورد ده‌زگایه‌ک بۆ هاوکاریی ئاواره‌کان له جیهان داده‌مه‌زرێنێت. . .
- Details
- Parent Category: بابەتی گشتی
- هەواڵی گشتی
- Hits: 487
سه‌رمایه‌دارێکی کوردی دانیشتووی ئەمریکا ده‌زگایه‌ک بۆ هاوکاریی ئاواره‌کان له جیهان داده‌مه‌زرێنێت. حه‌مدی ئولوکایه، سه‌رمایه‌داری کوردی دانیشتووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریکا که خاوه‌نی براندی ماستی چۆبانییه، دەزگایه‌کی بۆ هاوکاریی ئاواره‌کان له جیهاندا دامه‌زراندووە.
ڕۆژنامه‌ی (نیۆیۆرک تایمز)ی ئه‌مریکی بڵاویکرده‌وه که (حه‌مدی ئولوکایه) ده‌زگایه‌کی به ناوی (تێنت فاونده‌یشن) ده‌زگای خێوه‌ت دامه‌زراندووه و به‌رنامه‌ی چڕی هه‌یه بۆ هاوکاریی ئاواره و په‌نابه‌ران له جیهاندا . هه‌روه‌ها له‌مساڵدا هه‌لی کاری به موچه‌ی باش بۆ نزیکه‌ی دوو هه‌زار په‌نابه‌ری کورد دابین کردووه. لەو بارەیەوە، حه‌مدی ده‌ڵێت "من هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌م تا کار بۆ په‌نابه‌ر بکه‌م و موچه‌که‌ی باش بێت، چونکه خۆم ده‌زانم که یه‌که‌مجار بووم به په‌نابه‌ر چه‌ند پێویستم به کار بوو. "