به‌رِیَزیان له سه‌ره‌تا سه‌ردانی ناوچه‌ی گه‌رمیان ده‌كه‌ن و له نزیكه‌وه چاودیَری بارودۆخی ژیانی كه‌سوكاری قوربانیان ده‌بن و گویَبیستی چیرۆكه پرِ تراژیدیاكانی ئه‌نفال ده‌بن , هه‌روه‌ها برِیار وایه چه‌ند كۆرِو سمیناریَك ئه‌نجامبده‌ن و به‌شداری كۆنگره‌ی رِۆژنامه‌نووسی بكه‌ن , پاش گه‌رمیان هه‌وڵده‌ده‌ن زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌نفال و كیمیاباران به پیَی توانا به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه .سه‌ردانی به‌رِیَزیان له دوای به فه‌رمی ناسینی ئه‌نفال[...درێژە...]
چونكه ئه‌مڕۆ كه‌سانێكی هه‌ڵپه‌رست و نا نه‌ته‌وه‌یی و نا به‌رپرس به‌رامبه‌ر به‌و میلله‌ته له‌ناو حكومه‌ت ته‌راتێن ده‌كه‌ن و به دڵی خۆیان میلله‌ت و حكومه‌ت داده‌دۆشن. هه‌ر له بازرگانی كردنی ناڕه‌وا تا ده‌گاته قۆرغكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی خۆیان. به‌و بۆنه‌یه حكومه‌ت به هه‌موو دام و ده‌زگاكانیه‌وه بووه به بنێشته‌ی خۆشه‌ی سه‌ر زارمان. له هه‌موو شوێنێك و له هه‌موو كات و ساتی خوێندنه‌وه بۆ ده‌ستی[...درێژە...]
به‌خشینی بڕوانامه‌یه‌کی شانازی له‌م شێوه‌یه به سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی مانا و لێکدانه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه ، بێگومان زانکۆیه‌کی ئاوا ناسراو و گه‌وره له‌خۆیه‌وه نایات بڕوانامه‌یه‌کی له‌م شێوه‌یه ببه‌خشێت به‌بێ لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون .
ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی کاری سیاسی و ده‌ست به‌کار بوونی به کاری پارتایه‌تی که‌سێکی لێهاتوو و لێوه‌شاوه بووه و هه‌میشه[...درێژە...]
هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی پرۆسه‌ی ئازادی عێراق به كۆمه‌ڵێك هۆكاره‌وه كه برینی قوڵن له‌سه‌ر جه‌سته‌ی نیشتمان ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی كوردی له‌و په‌ڕی داشكاندابوو. به‌ڵام كاتی توركه‌كان له‌وكات بڕیاره نه‌چوونه نێو ئه‌و پرۆسه‌یان راگه‌یاند و كۆششی خۆیان خسته گه‌ڕ بۆ داگیركردنی هه‌رێمی كوردستان به‌و هۆیه‌ش هه‌موو باڵه جیاجیاكان و چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی یه‌كیان گرت و به یه‌كده‌نگی هاتنه سه‌رشه‌قام[...درێژە...]
به‌درێژایی مێژووی هه‌موو كۆمه‌ڵگاو نه‌ته‌وه‌كانی جیهان وه‌رزش وه‌ك پێویستی یه‌كی سه‌ره‌كی بووه بۆ ژیانی تاك و پاراستنی ته‌ندروستی گشتی. پێویستی په‌یرِه‌وی كردنی وه‌رزش له ژیانی ئه‌مرۆدا گرنگی یه‌كی به‌رچاوتری هه‌یه وه‌ك له‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانی پێشوو. ئه‌ویش به‌هه‌موو گه‌وره‌بوونی كۆمه‌ڵگاكانی جیهان له‌لایه‌ك و پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیاش له لایه‌كی دیكه‌وه له‌هه‌مان كاتدا پێشكه‌وتنی زانستی مه‌ش و رِاهێنان و جۆره[...درێژە...]
بێگومان مه‌به‌ستم دوباره‌ی دۆمینه نییه چونكه باس له ئه‌زنیف ناكه‌م. له ئاهه‌نگ و كۆنسێرتیش دانه‌نیشتوین داوای دووباره‌ی گۆرانی بكه‌ین. به‌ڵكو مه‌به‌ستم دووباره بونه‌وه‌ی په‌تای سكچوون و رِشانه‌وه‌یه كه دووباره به‌رۆكی گرتوینه‌وه. كه هه‌ر له ئێستاوه تا نووسینی ئه‌م بابه‌ته به‌ده‌یان كه‌س داخلی نه‌خۆشخانه‌كان كراون به شێوه‌یه‌ك جێگای نه‌خۆش نییه. دیاره هه‌موو شوێنێكی ئه‌م جیهانه. به وولإتی پێشكه‌وتووه‌وه له ئه‌گه‌ری[...درێژە...]
قه‌شه‌کانی کاسۆلیک مێژووه‌کی زۆر کۆنیان هه‌یه له بواری ده‌ستدرێژ کردنی سێکسی بۆ سه‌ر قوتابیانی په رستگای خۆیان.به‌پێ‌ی رۆژ نا‌مه‌ی(Daily News Record) مێژووه‌که ئه‌گه‌رێته‌وه ساڵی 1950، له‌و کات تا ئێستا 4000 قه‌شه تاوانبار کراوون به‌ئه‌نجامدانی کاری سێکسی له‌گه‌ڵ قوتابیانی قوتابخانه‌ی تایبه‌ت به (مذهب) ی کاسۆلیک له ئایینی مه‌سیحی، وه‌هه‌روه‌ها 2 ملیار دۆلاری ئه‌مریکی سه‌زایان لێسه‌ندراوون، زۆربه[...درێژە...]
مه‌به‌ستى ئه‌م بابه‌ته گێرِانه‌وه‌ى ژیاننامه نییه، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت تیشك بخاته سه‌ر سێ ره‌هه‌ندى پێغه‌مبه‌رێتیى موحه‌ممه‌د (د.خ):
1/ وێستگه و هه‌نگاوه‌كانى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله و پایه‌ى زه‌مینی و ئاسمانى.
2/ قووڵایى و به‌رینایى خه‌مه‌كانى .
3/ بارستایى و قورسایى ئه‌ركه ریسالییه‌كانى.[...درێژە...]
ده‌كرێت باس له دیالۆگی نێوان كولتوور و شارستانییه‌ته‌كان بكه‌ین. به‌بی ئه‌وه‌ی كاری (وه‌رگێرِان) له ریزی پێشه‌وه‌ی گرنگی پێدانه‌كانمان نه‌بێت؟ به‌ڵگه نه‌ویسته و وه‌ك ده‌بینین قۆناغ دوای قۆناغ و رۆژ له‌دوای رۆژ گرنگیدان به كاری وه‌رگێرِان له ته‌واوی ناوه‌نده كولتوورییه‌كانی دنیادا جێگه‌ی گرنگیی خۆی ده‌ستنیشان ده‌كات. مانای چی كاتێك تێكستێك وه‌رده‌گێرِین؟ ئایا پرۆسێسی وه‌رگێرِان له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی وشه‌یی به‌نده. یان[...درێژە...]
كاوه عه‌زیز پوور به‌ندكراوی سیاسی كورد له شاری مهاباد رۆژهه‌لإتی كوردستان بۆ جاری سێهه‌م به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆره‌وه ماوه‌ی نزیك به 20 رۆژه له حاڵه‌تی كۆمادایه و ته‌ندرووستی ته‌واو كه‌وتۆته مه‌ترسییه‌وه. كوردستان و كورد: كاوه‌عه‌زیزپوور به‌ندكراوی سیاسی كورد به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆره‌وه نزیكه‌ی 20 رۆژه كه‌وتۆته حاڵه‌تی كۆماوه. عه‌زیزپوور كه لاوێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌یه و خه‌ڵكی"ده‌ریاز"ی شاروێرانی مهاباده[...درێژە...]
له به‌ر چی گیانه تۆ سه‌ردانێ ناكه‌ی
له خه‌رمانی خه‌مت مشتێ به با كه‌ی
وه‌ره بـــا به‌ندی ناو ناخی دڵت كه‌م
مه‌حاڵــه ڕێت بده‌م ئه‌م جاره ڕاكه‌ی
ته‌م ومژ بۆته موو خۆركه‌ی ژیانت
به‌سێتی. . بۆ نه‌بینم خه‌نده تا كه‌ی؟[...درێژە...]
حاڵی نێو ئه‌م خانه‌قایه هه‌ر وایه
شه‌وێ مردن و
شه‌وێكیش سه‌فه‌ر
به ته‌نیشت په‌نجه‌ره‌كانی دۆزه‌خدا. .
له نزیك لێزمه‌ی ئه‌م بارانه‌وه
بۆنی مه‌رگێكی ره‌ش دێت[...درێژە...]
له ناسازی ده‌نگی که‌ر و له ده‌نگسازی که‌ناریدا
که‌ر به ئازادی ده‌زه‌ڕێ و که‌ناریش وا له قه‌فه‌سدا
له سووکی ته‌خته‌یه ده‌ریا که بۆی ته‌خته له‌سه‌ر ئاو بێ
له سه‌نگینی سه‌نگه سه‌نگ وا له‌لای سه‌خته له‌سه‌ر ئاو بێ
[...درێژە...]
له ئاونگی گوڵم پرسی :
تۆ ئاکامی
گه‌رمه‌شینی؟
ووتی :
من فرمێسکی سوری دایکێکی
جگه‌ر‌سوتاوم...
ڕه‌نگی کوڵم و‌په‌ڕه‌ی ئه‌مم کرده خانه‌خوێ[...درێژە...]
به‌سه‌رچوو ژوان گرتن
له که‌ناری ئه‌ووین
هه‌رگیز نای بینیته‌وه
خه‌نده و پێکه‌نین
که‌سێکی پڕ ئاگری
له ووته و ناخیشا[...درێژە...]
ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆكی چاودێری جه‌نه‌ساید گریگۆری ستانتۆن به سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته كوردستان به یاوه‌ری نوێنه‌رانی ناوه‌ند چاك كه به‌ڕێزان به ر‌پرسی په‌یوه‌ندییه‌كان عه‌دنان كۆچه‌ر و ئه‌ندامی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون مافناس ئیبراهیم مه‌لازاده ده‌گرێته خۆی. شایه‌نی باسه ئه‌و نوێنه‌ره له‌گه‌ڵ گریگۆری ستانتۆن هه‌ڵده‌ستن به‌سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك شوێنی ئه‌نفالكراوان و سازدانی چه‌ند ئێواره كۆڕێكی تایبه‌ت به‌و پرسه[...درێژە...]
کۆچکردنی مرۆڤه‌کان له‌شوێن و وڵاتی خۆیان،به‌جێهێشتنی خێزان و ئازیزان وگشت یادگاریه‌کان، جه‌خت کردنه‌وه و نیشانه‌ی نائارامی ووڵاتان وناعه‌داله‌تیه له‌جیهاندا،وه‌ڵامدانه‌وه‌ی کۆچکه‌رانه به‌وه‌زعی ناڕازی وڵاته‌کانیان. مێژووی کۆچ و تاراوگه گه‌رایی مێژوویه‌کی درێژی هه‌یه. به‌ڵام هۆکاروئاسه‌واره سیاسی وئابورییه‌کانی دووجه‌نگی جیهانی ماڵوێرانکه‌ر(1914-1918)،(1939-1945)،پرۆسه‌ی کۆچککردن وپه‌نابه‌ری[...درێژە...]
تورکیا له ژێر فشاری یه‌کیه‌تی ئه‌وروپادا و بۆ چاوبه‌ستکردنی رای گشتی ناوخۆ و جیهانییه‌کان. گۆرانکارییه‌کی رووکه‌شانه‌ی له په‌ره‌گرافی 301 یاسای ئه‌و وڵاته‌دا کرد. که وه‌کو دیوارێک له‌به‌رده‌م ئازادی راده‌ربرین هه‌ڵچنراوه. به‌ڵام له ڕاستیدا گۆرانکاری له‌و ماده‌یه‌ی ده‌ستوودا به‌که‌ڵکی کورد نایه‌ت. چونکه ته‌نها تورکه‌کان سوودمه‌ند ده‌بن تێیدا. به هیچ شێوه‌یه‌ک کورد ناتوانن داخوازییه‌کانی خۆیان به ئازادی ده‌رببڕن و هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌کی[...درێژە...]
رۆژی یەكی ئایاری ئەم مانگە. زانكۆی جیڤیرسن لە ئەمریكا كە بە یەكێك لە كۆنترین و پێشكەوتووترین زانكۆكانی ئەمریكی دادەنرێ. بڕوانامەی دوكتۆرای فەخری بەخشی بە نێچیرڤان بارزانی. كە ئێستا سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانە. موسداقییەتی ئەو زانكۆیە لەوەدایە. ئەو زانكۆیە لە نێو ئەو (11) یانزە زانكۆیە كۆن و پێشكەوتووەی ئەمریكا ناوزەد دەكرێ. كە بۆ ئەمریكاش جێگای شانازییە. ئەو زانكۆیە ئەمە یەكەمین جارە[...درێژە...]
یەكیك لە خاڵە لاوازەكان و بەربەستە زەبەلاحەكانی بەردەم پرۆسەی چارەسەربوونی كیشەكانی گەنج لەم وڵاتەدا ترس لە بیركردنەوەی گەنجە بەرامبەر تیڕوانیە نوییەكانی چ لە رووی كۆمەڵایەتیەوە یاخود سیاسی و ئیدارییەوە و دواتریش ئایین و پەیڕەوكردنی، ئەم خاڵە و لیكدانەوەی لە سیستەمی سیاسی و ئیداریی و كۆمەڵایەتیدا هەمیشە گەنجی تووشی نائومید بوون و لەولایشەوە تووشی هەڵچوون كردووە و بەردەوام بەگژیدا[...درێژە...]
حه‌سیره‌كه بۆ من زۆر شت ده‌گه‌یه‌نیَت , كاتیَك به پیَ په‌تی و لوته پرِ له چڵم و قژه كڵاو كورِه‌ییه‌كه‌م و دیسداشه چڵكنه درِاوه‌كه‌ی به‌رمه‌وه , بۆ یه‌كه‌مین مجار له ژیانم , سواری ئۆتۆمۆبیَله‌كه‌ی شیَخ ته‌یب كاریَزی بووم بۆ شار " سواربوونی ئۆتۆمۆبیَل جیهانیَكی سه‌یر بوو به‌لامه‌وه , زه‌ویه‌كه به‌به‌رچاومه‌وه وه‌ك رِوباریَكی تیژرِه‌و به خورِ ته‌كانی ده‌دا" ئۆتۆمۆبیَله‌كه رِۆیی رِۆیی تاكو حه‌سیره‌كه نه‌وه‌ستایه‌وه ,[...درێژە...]
چه‌ند سالێكه به‌هۆی باشبونی په‌یوه‌ندی نێوان پارتی ویه‌كیتی جۆرێك له ئارامی ئه‌منی له كوردستان به‌رقه‌راره. بۆ پاراستن وبه‌رده‌وام بونی ئه‌و ئارامیه‌ش كۆبونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ردوولا درێژه‌یان هه‌یه. دوای پڕۆسه‌ی ئازادی ئیراق وكۆتایهێنان به رژێمی پێش‌و. هانده‌ر بوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌لاتدار زیاتر له‌یه‌كتر نزیكبنه‌وه وپه‌یوه‌ندیه‌كانیان قوڵتربكه‌ن. ئه‌م په‌یوه‌ندیه تێكڕای لایه‌نه‌كانی گرته‌وه له‌رووی (سیاسی. سه‌ربازی. مالی. حكومی[...درێژە...]
سه‌رده‌مانێكی خه‌باتی شاخ دووپێشمه‌رگه‌ی خۆشه‌ویست هه‌بوون له‌بناری سورێن. زۆر له برا بۆ یه‌كتر گونجاو بوون. دڵسۆزی یه‌كتر و ڕێز‌و متمانه‌ی له ڕاده به‌ده‌ر. ڕێ ئه‌كه‌وت یه‌كێكیان له‌سه‌ر شاخ و ئه‌وی تر له بناری شیره‌مه‌ڕ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كانی تر ژیانی ڕۆژانه‌یان مه‌یسه‌ر ئه‌كرد. خۆ ئه‌گه‌ر بچویتایه لای ئه‌وی سه‌ر شاخ بپرسیت كێ له‌دامێنی شاخه؟ ئه‌ویان ئه‌ی ووت: جا برا كێ ی لێ نیه. قاره‌مانێكی لێیه. . كون له جگه‌ریا نیه. .[...درێژە...]
شه‌ش ووڵاته‌هه‌میشه‌ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێو ده‌وڵه‌تی [ ئه‌مریکا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و ڕوسیا و چین ]. که‌خاوه‌ن بڕیارن؛ مشتومڕێکی درێژخایه‌نیان له‌باره‌ی پنتاندنی یۆرانیۆمی ئێران. که‌سه‌ره‌تای دروستبوونی چه‌کی ناو‌کی لێڕه‌چاوده‌کرێت. ڕۆژانه‌له‌گفتوگۆدان و میدیاش وه‌ک بابه‌تێکی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی ووڵات له‌جیهاندا. به‌شێوه‌ێکی زه‌ق ده‌خاته‌به‌ر چاو. به‌ده‌ستهێنانی[...درێژە...]
رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست له‌م قۆناغه‌یدا خاوه‌نی چه‌ند كێشه‌ی سه‌ره‌كی و جیدییه كه باری ئاسایش و ئه‌منییه‌تی ولاَتان و دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ی تووشی ئاڵۆزی و مه‌ترسی و دڵنیگه‌رانی كردووه. ئه‌گه‌رچی ره‌نگه پاژێك له كێشه‌كان و ئاڵۆزییه‌كان مێژوویه‌كی كۆن و ده‌یان ساڵه‌یان هه‌بێ و به‌شێكی تر نوێ و چه‌ند ساڵه بن ئه‌مما به‌شی نوێ ی كێشه‌كان ره‌نگدانه‌وه و كاریگه‌ری كێشه و ئاڵۆزییه كۆنه‌كانیان پێوه‌دیاره.[...درێژە...]
له‌بیرمه له‌وه‌ته‌ی هاتوومه‌ته ناو دنیای كاره‌وه. قه‌رزم ناسی و ته‌عاروفم له‌گه‌ڵ كرد. زانیم كه‌له‌كاتی پێویستدا مرۆڤ داوای (پاره) له‌كه‌سێكی تر ده‌كات. به‌مه‌به‌ستی پرِكردنه‌وه‌ی ئه‌و داواكاریه‌ی خۆی. ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مهه‌وێت لێی بدوێم په‌یدابوونی جۆرێكی تر قه‌رزه كه نازانم ناوی بنێم قه‌رز یان هه‌ر شتێكی تر. له‌ماوه‌ی كاركردنمدا له‌بواری ته‌صمیمی رۆژنامه و گۆڤاردا. تووشی زۆر شتی سه‌یر هاتووم. له‌دواخستنی پاره‌ی ته‌صمیم[...درێژە...]
هیچ مرۆڤێك دوژمونی نیشتمانی خۆی نییه و هیچ كوردێكیش ڕقی له‌كوردستان نییه‌و هه‌ڕۆژنامه‌نوسێكیش خاوه‌نی خۆی بێت و ئازاد‌و بێلایه‌نانه بنوسێت ئه‌وه سه‌گ نییه تا له مانگه‌شه‌و بوه ڕێت. ئه‌فلاتۆن جارێك وه‌های گوت كه هیچ عه‌شقێك گه‌وره‌تر له عه‌شقی وڵات نییه و ئه‌وانه‌ی كه‌ڕه‌خنه ده‌گرن گه‌ر هیچ نه‌بێ تۆزی عه‌شقی وڵاتیان له‌دڵدایه و منیش هاوڕاده‌بم له‌گه‌ڵیداو له‌مه‌یاندا هیچ ڕه‌خنه‌یه‌كم نییه. ئه‌وه‌نده‌نه‌بی[...درێژە...]
ده‌مه‌وێت به‌م نوسینه بۆ خوێنه‌رانى ئازیزی ڕ‌ۆژنامه‌و سایته ئه‌لیكترۆنی‌و گۆڤاره‌كان ڕ‌وون بكه‌مه‌وه, كه نزیك به دوو ساڵ له‌مه‌و به‌ر, به هۆی ئه‌وه‌ی كه دۆستان‌و هاوڕ‌ێیانم له رادیۆی ده‌نگى مه‌ده‌نییه‌ت داوایان لێكردم كه چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ك بۆ ڕ‌ادیۆكه‌یان ئاماده‌و پێشكه‌ش بكه‌م له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كانى ئیسلامی سیاسی‌و مه‌سه‌له‌كانى په‌یوه‌نددار به مه‌سه‌له‌ى به‌جیهانى بوون‌و كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر دونیای ئیسلام‌و ئیسلامى سیاسیه‌وه..[...درێژە...]
من حه‌قم به‌سه‌ر ئه‌وه نییه شنگلبانه له بنه‌رِه‌تدا هی كێیه. ئاخۆ هی (حازم كورده) یه. یان ئه‌ویش وه‌ك زۆربه‌ی پرِۆژه‌كانی تری كوردستان ده‌مامكێكه و سه‌همێكی له پرِۆژه‌كه‌دا هه‌یه و به‌س. وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و مافه له (حازم) یش ناشتێنمه‌وه. كه مافی خۆیه‌تی دوای ئه‌و ماندووبوون و خه‌رجییه زۆره قازانجی له كاره‌كه‌ی ده‌ست كه‌وی. چونكه سروشتی كار وایه. كه‌س پاره بۆ ئه‌وه ناخاته كارێكه‌وه قازانج نه‌كات. به‌لاَم ئه‌وه‌ی من[...درێژە...]
21ساڵ له‌مه‌وپێش، له به‌رواری 28-6-1987 فڕۆكه مه‌رگهێنه‌ره‌كانی به‌عس، كاتژمێری 4,30 سه‌ر له ئێواره ژه‌هری قینی خۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵكی شه‌هید په‌روه‌ر و كورد په‌روه‌ری شاری سه‌رده‌شتی قاره‌مان و گوندی ڕه‌شه هه‌رمێ و ده‌وروبه‌ریدا باراند، 4 فڕۆكه‌ی مه‌رگهێنه‌ر، به‌م تاوانه‌یان، هه‌زاران هاووڵاتی سڤیلی ئه‌م ده‌ڤه‌ر و شاره‌یان شه‌هید و برینداركرد، چه‌ندین خێزانیان له بنه‌چه‌وه پاككرده‌وه، تاكو ئێستا زیاتر له1000 هاووڵاتی[...درێژە...]
له ڕێکه وتی 4/4/2008 نوسراوێک بڵاو کراوه له (کوردستان نیت) له ژێر ناوێکی نهێنی که به ناوی (کوڕی جوتیارێکی شارۆچکه ی پڕدێ) . من وای بۆ ده چم گه ر هه ر نوسراوێک به (دوکۆمێنت) نه کرێت به هاییکی نابێت و بروا پێکراو نابێ وه ده چێته خانه ی دڕو و ده له سه و بوختان و وکاییتی پێکردن به تاکی کۆمه لگا و پێشێلکردنی مافه کان. (کوره جوتیار) پی وایه چوونه ئه و‌روپا هه ر وه ک حمامه که ی (پردێ) وایه به پیسیی بڕوا‌و به پاکی[...درێژە...]
له‌یادی 110 ساڵه‌ی روَژنامه‌گه‌ری كوردی رێكخراوی په‌ره‌پێدانی دیموكراسییه‌ت D. D. O به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی روَشنبیری حكومه‌تی كوردستان خولێكی به‌ناونیشانی [به‌شداری كردنی ئافره‌تان له بواری راگه‌یاندن ] له روَژانی 23-24/4/2008 سازكرد. له‌روَژی یه‌كه‌می خوله‌كه سه‌ره‌تا به‌رێز (مه‌دحی مه‌نده‌لاوی) وه‌زیری روَشنبیری به‌وه‌كاله‌ت وێرای پیروَزبایی كردنی یادی 110 ساڵه‌ی روَژنامه‌گه‌ری كوردی له روَژنامه‌نوسانی[...درێژە...]

به‌ڵام داخۆ ئه‌م گوزارشته و تێک نه‌گه‌شتن له هه‌ندێک زه‌روره‌ت و وه‌رنه‌گرتنیان یان دره‌نگ وه‌خت تێگه‌شتنیان له‌بواری مه‌عریفه‌و سیاسه‌تدا به‌ر‌ئه‌نجامه‌کانیان وه‌ک یه‌که ؟ یان له سیاسه‌تدا مه‌ترسی داڕزینی بونیاده‌کان و که‌ره‌سته‌کان و به‌هاکانی سیستم و ده‌سه‌ڵات کۆی قوتبه‌کانی دیکه‌ش تێک‌وپێک ده‌شکێنێت به مه‌عریفی و نامه‌عریفیشیانه‌وه، که ئه‌مه‌ی دووه‌م بۆ ئه‌م هه‌ساره بێشه‌وقه‌ی شه‌وی سیاسیی کوردستان به‌رچاوو تره .[...درێژە...]
به‌هۆی هاوڕێ یه‌که‌مه‌وه که‌کاری وه‌رگێڕی ئه‌کات له‌یه‌کێک له کۆمپانیاکانی ئه‌ڵمانیا ، توانیم بۆماوه‌یه‌کی کورت وه‌زیری ژینگه‌ی ووڵاتی کۆسۆڤۆ بدوێنم.سه‌ره‌تا وه‌کو خه‌ڵکی کوردستان خۆم پێناسان به‌ناوی کوردێکه‌وه پیرۆزبایم له‌گه‌لی کۆسۆڤۆ کرد، به ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی،پاشان پیرۆزبایم له‌به‌ڕێزی کرد به‌هۆی وه‌گردنی پۆستی وه‌زیری ژینگه‌ی له‌کابینه‌ی تازه‌ی حکومه‌تی کۆسۆڤۆ.ئه‌ویش سوپاسی کردم.ئه‌گه‌ر ڕێگه‌م[...درێژە...]
په‌نابردنی کاک نه‌وشیروان بۆ بایکۆتکردنی حزبه‌که‌ی خۆی بۆ زۆرایه‌تی کادیرانی نێو یه‌کێتی کارێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوو. کارێک بوو په‌ژاره‌یه‌کی سیاسی و ڕێکخراوه‌یی له‌نێو کادیر و پێشمه‌رگه دیرینه‌کانی یه‌کێتیدا لێکه‌وته‌وه،په‌ژاره‌یه‌ک که‌په‌یوه‌ندی قوڵی به‌ئایینده‌خوازی یه‌کێتی و شێوازی کارکرکردنی ئه‌و حزبه‌وه هه‌بوو له‌قۆناغێکی دیکه‌ی خه‌بات، که قۆناغی هه‌ڵپه‌ی خۆپڕکردنی حزبی کوردی بوو له‌پڕۆسه‌ی چه‌ندایه‌تیه‌کی[...درێژە...]
به‌هۆی ماندوێتیمه‌وه، له‌سه‌رپشت له‌ژووره تاقانه‌كه‌مدا، كه له‌باڵه‌خانه‌یه‌كی چوار نهۆمیدا بوو، له‌سه‌ر جێگاكه پاڵ كه‌وتبووم، دیقه‌تم دابووه خولانه‌وه‌ی پانكه‌ی سه‌قفه‌كه، به‌نیگای چاوه ماندووه‌كانم هه‌وڵمده‌دا فریای خولانه‌وه‌ی پانكه‌كه بكه‌وم و خۆم له‌وه دڵنیا بكه‌مه‌وه كه هه‌ر سێ په‌ڕه‌یه‌و زیاتر نییه. جار جار ئه‌وه‌م بۆ ده‌هاته‌دی و زۆر جاریش به‌هۆی خێرایی خولانه‌وه‌ی پانكه‌كه، چاوم به‌ته‌واویی هیلاك ده‌بوو، چاوم ده‌نوقاندو[...درێژە...]
به‌رِێزێك به ناوی (مسته‌فا چاوشین) له سایتی به‌رِێزی كوردستاننێت بابه‌تێكی زۆر سواوه‌و وتراوی دوباره كردۆته‌وه. سه‌باره‌ت فه‌رمانێك كه به ئیمزای به‌رِێز (دكتۆر محمه‌د قادر خۆشناو) سه‌رۆكی ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه ده‌رچووه. لێره‌دا ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه ده‌خه‌ینه روو:
1- ئه‌م فه‌رمانه فه‌رمانێكی یاساییه و شتێكی نایاسایی تیا نیه. چونكه ئه‌م ئه‌فسه‌ره به‌رِێزانه پێشتر مه‌رسومیان هه‌بووه.[...درێژە...]
وه‌ك ده‌زانرێت له‌رۆژی یه‌كی گوڵانه‌وه جارێكی تر سوپای رژێمی توركیا به‌هاوكاری رژێمی ئێران و حكومه‌تی ئێراق و بێهه‌ڵوێستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان تۆپباران و هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر گونده‌كانی بناری قه‌ندیل و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجامدرا و له‌ئاكامدا شه‌ش گه‌ریلای پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (PJAK) شه‌هید بوون و زیانێكی ماددی زۆریش به‌ر گوندنشینان و ژینگه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كه كه‌وتووه.[...درێژە...]
قسه‌وباسی میدیا‌و رێكخراوه تایبه‌تمه‌نده‌كانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یكگرتووه‌كان له‌م رۆژانه‌دا له‌سه‌ر كێشه‌ی گرانی و ته‌نگه‌ژه‌ی كه‌می خواردنه بنه‌ره‌تییه‌كان و دابه‌زینی ئاستی ئاوی زه‌وی به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌لإتی ناوراستدا كه تا ئێستا به‌وه ناسراوه خاوه‌نی سه‌رمایه‌یه‌كی له‌بن نه‌هاتووی داهاتی ئاوه بووه‌ته یه‌كێك له خه‌مه گه‌وره‌كان، هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته‌ش زۆره‌و به‌شی زۆری ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كاره‌ساته سرووشتییه‌كان و گۆرِانی[...درێژە...]
سه‌باره‌ت به درامای گه‌رده‌لوول زۆر ووتراوه‌و ده‌ووترێت. چ جای ره‌خنه‌گرتن بێت یان ده‌ست خۆشی. من لێره‌دا قسه‌یه‌كم له‌سه‌ر بابه‌ت و شێوازی هونه‌ری نییه. وه ده‌ستخۆشی له زه‌نگه‌نه ده‌كه‌م. به‌ڵام ده‌كرا به‌شێوازێكی تر‌و تایتڵێكی تری بدایه‌ته دراماكه‌ی. . . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاكی سیناریست و ده‌رهێنه‌ر رۆڵی دابه‌ش كردووه به‌ئاره‌زووی خۆی. گه‌مه له‌گه‌لڕ ووشه‌و رۆڵدان به‌كه‌سه‌كان ده‌كات. كه ته‌عبیر له‌لایه‌نێكی[...درێژە...]
بۆ پتر ناساندنی کاروچالاکیه‌کانی ناوه‌ندی چاک به ڕه‌وه‌ندی کورد له هه‌نده‌ران،کۆمه‌ڵه‌ی کوردی له باژێڕی ڤێنا{وڵاتی نه‌مسا} هه‌ڵده‌ستێت به سازکردنی سه‌مینارێک بۆ گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی ئه‌ندامی چاک .به‌ئاماده‌بوونتان خۆشحاڵین : Berwar :heini.9.5.2008
Kat.18[...درێژە...]
چالاكییه‌كان به‌م شیَوه‌یه‌ی خواره‌وه بوون:
_دابشكردنى به‌یاننامه‌ى ناوه‌ندى چاك له‌گوندى گۆپته‌په و هه‌ردوناحیه‌ى ئاغجه‌له‌ر و ته‌كیه‌وشارۆچكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ .
_ده‌رچوواندنى ساڵنامه‌ى گۆپته‌په له‌لایه‌ن چه‌ند گه‌نجیَكه‌وه .
_كردنه‌وه‌ى پیَشانگه‌یه‌كى ویَنه و كارىده‌ستى مناڵانى گۆپته‌په كه گوزارشتیان له كیمیابران و ئه‌نفالى ئه‌ورۆژانه ده‌كرد.[...درێژە...]
زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌که ، ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی ئێران و تورکیا به شێوه‌یه‌کی دڕندانه که‌وتوونه‌ته بۆردومانکردنی باشووری کوردستان و زه‌ره‌ر و زیانێکی زۆریان به دانیشتووانی ناوچه‌کانی بناری قه‌ندیل گه‌یاندووه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و په‌یمانه سه‌ربازی و سیاسیانه‌ی که له‌م دواییه‌دا له نێوان تورکیا و ئێران‌دا مۆرکرا، بۆ لێدانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی خوازی کورد له باکوور و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. هاوکات ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌یه‌وێت به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بووه لایه‌نه‌کانی باشووری کوردستان په‌لکێشی شه‌رێکی نه‌خوازراو بکات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته[...درێژە...]
زانكۆی جیڤرسن واشنتۆن لەئەمریكا یەكێكە لەوزانكۆ ناودارا و كۆنانەی جیهان كەڕۆڵ و كاریگەریەتی و سەنگی خۆی هەیە لەناوەندی زانستی دونیای ئەمڕۆدا و یەكێكیشە لەزانكۆ گەورە و بەناوبانگەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ئم زانكۆیە لە( 1/5 ) ئەمساڵ بەشانازیەوە دكتۆرای فەخری بەخشیە رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەهەق ئەم دكتۆرا بەخشینە لەجێگای خۆیەتی چونكە بەرێزیان شایستەی[...درێژە...]
رای گشتی نیشانه‌یه‌كه بۆ بوونی كۆمه‌ڵگازۆربه‌ی لێكۆڵینه‌وه سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ومیدیاكان ئه‌وه‌یانخستۆته كه‌وا ناكرێت به‌چاوێكی یه‌كسان ویه‌كگرتوو سه‌یری كۆمه‌ڵگا بكرێت به‌ڵكو له‌به‌ر جیاوازی به‌رژه‌وه‌ندی و ئایدۆلۆژی وكه‌لتوریانه‌وه. . . هتد. پێكهاته‌كه‌شیان جیاوازه وبه‌م جۆره رای گشتی جیاوازه. به‌ڵام پسپۆرانی بواره‌كه توانیان جیاوازی له‌نێوان (زۆرینه) كپ وكرِ (كه‌مینه) ی چالاك وبزۆك دا دابنێن كه ده‌توانن ته‌عبیر له‌رای[...درێژە...]
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر که ده‌کاته 04/04/2008 ڕادیۆی العه‌ره‌بیه به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تی له سه‌ر لێدوانه‌کانی به‌و دوایه‌ی ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری که‌سی دووه‌می قاعیده پاش ئوسامه بن لادن له مه‌ڕ پڕۆتستۆکردنی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی که ڕێکخراوی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی دژی خه‌لکی سڤیلی ئیسڕایلی ئه‌نجامی ده‌داو به هۆیه‌وه منداڵانی بێ تاوان ژیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، به ڕاست نازانێ، سازکرد . به‌رنامه‌که حیواری کراوه بوو و[...درێژە...]
زۆرجاران له‌وی و له‌وی باس له تالانكردن و به فیرۆدانی پاره و سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌ت ده‌كری، باس له‌و لایه‌نانه ده‌كری كه ڤایرۆسی ئه‌و تالانكردنه‌ن و ده‌ستنیشانی پاره خۆره بی پرِۆژه و بی ئیشه‌كان ده‌كری حكومه‌تیش وه‌كو هه‌میشه كه دڵسۆز بوه له به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌ستنیشانكردنه له برِی سزا و لێكۆڵینه‌وه پاره‌ی زیاتر ده‌دات به خاوه‌ن بی پرِۆژه‌كان! ئه‌و مانشێته‌ی سه‌ره‌وه ره‌نگه رێك وه‌كو ئه‌و مانشێته وابێت[...درێژە...]
هه‌ر وه‌ک ده‌زانرێت له رێکه‌وتی شه‌وی یه‌ک بۆ دووی مانگی مه‌ی، کاتژمێر 23.30 له لایه‌ن 25 جێتی ره‌ژیمی فاشیستی تورک و هاوکات تۆپخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌رێمه‌کانی کورته‌ک، باڵه‌کاتی و شه‌هید هاروون، ره‌زگه، زه‌رده‌گڵێ و مارادۆ زۆر به دژواری بۆمباردۆمان کراون.
له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌رشه‌دا له لایه‌ن فرۆکه جه‌نگیه‌کانی تورکه‌وه، شیمه‌نه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ین که چه‌کی کیمیای به‌کار هێندرا بێت و 6 که‌س[...درێژە...]
به‌رنامه‌ی کوردستار 2 به‌دڵنیایی یه‌وه یه‌کێکه له‌به‌رنامه هه‌ره سه‌رکه‌وتووه‌کانی سه‌ته‌لایته کوردی یه‌کان که‌ماوه‌یه‌که هه‌ر هه‌فته‌یه‌و به‌وێنه‌یه‌کی تازه‌وه خۆی ئه‌کا به‌ماڵی هه‌موو بینه‌ره‌کانیا.
له‌وه‌و به‌ریش چه‌ند سه‌رنجێکمان ده‌رباره‌ی نووسی و له‌وه‌ئه‌چی کار به‌هه‌ندێکیان کرابێت، له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه ئه‌و پێشنیاره‌ی ئێمه خستمانه ڕوو ئه‌ویش میوانداری چه‌ند هونه‌رمه‌ندو گۆرانی بێژێك که بتوانن ڕای خۆیان ده‌رببڕن، به‌ڵام به‌داخه‌وه[...درێژە...]
چه‌ند رِۆژێكه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان و چه‌ند ناوه‌ندێكی دیكه‌وه رِاسته‌وخۆ و نا رِاسته‌وخۆ هێرشی ناره‌وا ده‌كرێته سه‌ر په‌رله‌مانتار ئارێز عه‌بدوڵلاَ، ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوتوێتی: وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان زیاده و گه‌نجان و لاوانی كوردستان پێویستیان پێی نیه، له رِوانگه‌ی كار‌و چالاكیه‌كانی دووساڵی رِابردووه‌وه ئه‌و به‌رِێزه تێرِوانینی خۆی ده‌ربرِیوه، كه جگه له لێدوانی زۆری بێسه‌روبه‌رو كۆنگره‌ی رِۆژنامه‌نووسی و چه‌ند[...درێژە...]
هه‌ر گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ک که سه‌رقاڵی خه‌بات‌و به‌ربه‌ره‌کانێ‌یه بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی ئازادی‌و گه‌یشتن به مافی ڕه‌وا. له لایه‌ن نه‌یارانی خۆیه‌وه ده‌که‌وێته به‌ر پرۆسه‌ی چڕوپری تواندنه‌وه‌و له نێو بردن. له‌م سۆنگه‌یه‌وه زۆر به‌رچاو ڕوونانه حه‌ولی له نێو بردنی هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانی ئه‌ده‌بی ئه‌و گه‌له ده‌درێ‌و له دووتوێی ئه‌م ڕه‌وته‌دا. دوژمن هه‌موو توانای خۆی بۆ شێواندنی زمان‌و وشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی بن ده‌ست له‌کار ده‌کات.[...درێژە...]
له مێژه فه رمویانه توڕه یی چرای بیر کردنه وه ئه کوژێنێته وه، جا هه ر یه ک له ئێمه ئه نجامی ئه و که سانه ی بینیوه له ژیاندا که چۆن له ساتێکی توڕه یی و هه ڵچووندا چه ندان زیانی گه یاندووه و پێ گه شتووه و له ئه نجامیشدا هه ر په شیمان بوونه وه به شی ئه م جۆره که سانه بووه، ئه گه ر بواری په شیمان بوونه وه ی مابێت. له ڕاستیدا هۆکاری ئه م به ڵایه زۆرن، له وانه؛زاڵ به بوون به سه ر خود دا، بیر نه کردنه وه ی[...درێژە...]
به كورتی ده‌مه وێت له چه‌ند هۆكارێك دا ئه وه بخه مه ڕوو كه ئه م ساڵ پارتی كرێكاران شكستێكی به رچاوی به خۆیه وه بینی. ئه مانه ی خواره وه هه ندێك له و هۆیانه ن یان ده كرێت بووترێت كه هۆی سه ره‌كین بۆ ئه و نشووستی یه:-
1- به رزبوونه وه ی نرخی خوارده مه نی
2- به رزبوونه وه ی نرخی به نزین و كرێی گاز و كاره با. ئێستا لیترێك به نزین به 110 پێنسه كه ده كاته 2 دۆلار و 25 سه نت.[...درێژە...]
ئاشکراو له‌به‌رچاوه،که‌ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌دووای په‌ره‌سه‌ندن،و گه‌شه کردنی زانست"عه‌وله‌مه" گۆڕانێکی به‌رچاو به‌دی ئه‌کرێت له‌سه‌رئاستی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی،به‌تایبه‌ت له‌بواری زانستی،و ڕۆشنبیری له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا. دیاره ئه‌وپێشکه‌وتنه پیرۆز‌و مرۆڤایه‌تیه‌ش، ڕاسته‌و خۆ کاریگه‌ری له‌سه‌ر کولتور،و دابونه‌ریته کۆن،و نابه‌جێکانی ناو کۆمه‌ڵگا ئه‌کات به‌گشتی،و به‌تایبه‌تیش خوێنده‌وارو، هۆشیاربیره زیندووه‌کان. دیاره ئه‌وه‌ش ئه‌بێته هۆکاری[...درێژە...]
ئه‌و زستانه‌ی كه تێپه‌رِی
بۆ هه‌ر شه‌وێكی ته‌زیوی
داخۆ، چه‌ندین گه‌لاَی وه‌ریوو
بۆ گیانێكی له په‌لكه‌وتوو
له‌ناو دڵی ئاگردانا.. بوونه سووتوو.. !
وامه‌زانه.. هه‌ر ئه‌و گه‌لاَیه زیندووه، سه‌ما ده‌كا له ئاسمانا[...درێژە...]
یه‌کیک له‌نه‌ریته جوانه‌کانی نێو ییه‌کێتی هه‌تا ڕاپه‌ڕین وه‌ک چۆن بریتی بوو له‌هه‌بوونی هێزێکی پێشمه‌رگه‌ی پاک، ئازا، خاوه‌ن باوه‌ڕ و خاوه‌ن هه‌موو خه‌سڵه‌ته جوانه‌کانی شۆڕشگێری، که‌چی له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه له‌به‌رده‌م لافای گه‌له‌چه‌کدارێکی خاڵی له‌هه‌موو ئه‌و پرنسیپ و به‌ها جوانانه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی، ئه‌و هێزه پیرۆزه شۆڕشگێڕه وه‌کوو (چێشتی مجێو‌ر) و (ئاردی ناودڕو) ی لێهات، به‌داخه‌وه ئاواش ڕێکخستنه‌کانی یه‌کێتی[...درێژە...]
له‌ژێر دروشمى (له پێناو كردنه‌وه‌ى ئاسۆیه‌كى رونتر به‌روى یه‌كگرتوودا و به‌هێز كردنى ره‌وتى چاكسازى له هه‌رێمدا ) سه‌عات 10ى سه‌رله‌به‌یانى رۆژى پێنج شه‌ممه 1/5/2008 به‌به‌شدارى 561 نوێنه‌ر كۆنگره‌ى پێنجه‌مى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له شارى هه‌ولێر ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد . سه‌ره‌تاى كۆنگره به خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانى پیرۆز ده‌ستى پێكرد و دواتر له لایه‌ن به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامه‌وه كۆنگره كرایه‌وه،[...درێژە...]
دوێنێ چاوێکم به سایته‌کاندا خشاند، بابه‌تێك له کوردستان پۆست‌دا که له‌سه‌ر کاکه بروسکی نووری شاوه‌یس نووسرابوو سه‌رنجی راکێشام، بێگومان من ناوی نووسه‌ره‌که‌ی ناهێنم چونکه ئه‌زانم ئه‌و نووسه‌ره ئه‌وه‌نده بوێر نیه، ناوی راستی خۆی بنووسێت. کابرای نووسه‌ر، کاکه بروسك به دز ناوزه‌د ئه‌کات و گوایه زیاد له 500 ملیۆن دۆلاری دزیوه، له ته‌ک چه‌ند ئۆتۆمبێلێکی گولله نه‌بڕ و 120 ده‌مانچه‌و... هتد. ئه‌شزانێت ئه‌و پاره‌یه‌ی دزیوێتی[...درێژە...]
براده‌رێكم كراوه‌ته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی عه‌لاقات و پێانگووتووه: تۆ مووچه وه‌ربگره‌و عه‌لاقاتت به عه‌لاقاتی مه‌كته‌به‌وه نه‌بێت! براده‌ره‌كه‌شم عه‌لاقاتی به چایچیه‌كه‌وه زۆرخۆشكردووه‌و ڕۆژانه 7_8 چای عه‌نابی به‌و عه‌لاقاته‌وه نۆش ده‌كات، هه‌ر له چایچیه‌كه‌وه ئاگاداری عه‌لاقاتی ناو مه‌كته‌به‌كه‌وه عه‌لاقاتی مه‌سئوله‌كه‌یان به حزبه‌كانه‌وه هه‌یه! نه‌ك هه‌ر ئه‌مه چه‌ند براده‌رێكی ترم له عه‌لاقاتی حزب كارده‌كه‌ن و ئاگاداری مه‌حموی[...درێژە...]
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر که ده‌کاته 04/04/2008 ڕادیۆی العه‌ره‌بیه به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تی له سه‌ر لێدوانه‌کانی به‌و دوایه‌ی ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری که‌سی دووه‌می قاعیده پاش ئوسامه بن لادن له مه‌ڕ پڕۆتستۆکردنی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی که ڕێکخراوی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی دژی خه‌لکی سڤیلی ئیسڕایلی ئه‌نجامی ده‌داو به هۆیه‌وه منداڵانی بێ تاوان ژیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، به ڕاست نازانێ، سازکرد . به‌رنامه‌که حیواری کراوه بوو[...درێژە...]
قسه‌وباسی میدیا‌و رێكخراوه تایبه‌تمه‌نده‌كانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یكگرتووه‌كان له‌م رۆژانه‌دا له‌سه‌ر كێشه‌ی گرانی و ته‌نگه‌ژه‌ی كه‌می خواردنه بنه‌ره‌تییه‌كان و دابه‌زینی ئاستی ئاوی زه‌وی به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوراستدا كه تا ئێستا به‌وه ناسراوه خاوه‌نی سه‌رمایه‌یه‌كی له‌بن نه‌هاتووی داهاتی ئاوه بووه‌ته یه‌كێك له خه‌مه گه‌وره‌كان، هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته‌ش زۆره‌و به‌شی زۆری ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كاره‌ساته سرووشتییه‌كان و گۆڕانی[...درێژە...]
زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمرۆ ره‌خنه له حكومه‌تی كوردستان ده‌گرن و جارجاره‌ش هێرشی توند ده‌كه‌نه سه‌ر پۆخله‌وات و كاره نابه‌جێیه‌كانی كه‌سه ده‌سته‌ڵاتداره‌كان ، ئه‌وانه‌ن كه دوێنێ بۆ ئیمرۆ ماندوو بوونه ، ئه‌وانه‌ن كه‌رۆژگارێك خاوه‌ن هه‌ڵوێست و فیداكاربوونه ، ئه‌وانه‌ن كه هه‌موو زه‌برو زه‌نگی به‌عسیان بینیوه ، ئه‌وانه‌ن ماڵوێرانیان تووشبووه‌و خوێنیان ڕشتووه .[...درێژە...]
هه‌روه‌ك چۆن کات وه‌ك چه‌قۆیه‌که و ئه‌گه‌ر نه‌یبڕیت ئه‌تبڕێت، ژیانیش وه‌ك گه‌شتێکه و ئه‌گه‌ر به گه‌ش بینیی و سه‌ری پڕ هیواوه نه‌یگوزه‌رێنیت و کۆنترۆڵی نه‌که‌یت، ئه‌وا به ڕه‌ش بینیی و سه‌ری سپی یه‌وه ئه‌تگوزه‌رێنێ و تووڕت ئه‌دا، له‌م نێوه‌نده‌شدا ئاواتی مرۆڤ و مل ملانێکانی ژیان وه‌ك ئه‌و فڕۆکه و - با - دژانه وان، که بێ گومان تا ڕۆحی ته‌حه‌دای ئاواته‌که به گژ مل ملانێکان دا نه‌چێته‌وه چیتر واتایه‌ك بۆ بستێك فڕین نامێنێته‌وه،[...درێژە...]
به‌رنامه‌ی کوردستار 2 به‌دڵنیایی یه‌وه یه‌کێکه له‌به‌رنامه هه‌ره سه‌رکه‌وتووه‌کانی سه‌ته‌لایته کوردی یه‌کان که‌ماوه‌یه‌که هه‌ر هه‌فته‌یه‌و به‌وێنه‌یه‌کی تازه‌وه خۆی ئه‌کا به‌ماڵی هه‌موو بینه‌ره‌کانیا.
له‌وه‌و به‌ریش چه‌ند سه‌رنجێکمان ده‌رباره‌ی نووسی و له‌وه‌ئه‌چی کار به‌هه‌ندێکیان کرابێت، له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه ئه‌و پێشنیاره‌ی ئێمه خستمانه ڕوو ئه‌ویش میوانداری چه‌ند هونه‌رمه‌ندو گۆرانی بێژێك که بتوانن ڕای خۆیان ده‌رببڕن، به‌ڵام به‌داخه‌وه[...درێژە...]
ئه‌م رۆژانه زیاتر له‌سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردی تێپه‌ری كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای تێرامانه سه‌رباری هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی رۆشنبیران و نوسه‌ران و ئازادیخوازان تاكو ئیستا راگه‌یاندن له كوردستاندا له‌نێو كه‌شتیه‌كدایه و به‌ره‌و ئاقارێكی ترسناك گوزه‌ر ده‌كات و ئه‌گه‌ر پێش به‌م كه‌شتیه نه‌گرین بۆی هه‌یه هه‌موو سه‌رنشینه‌كانی تیا بچن!ئه‌مه‌ش زیاده رۆیی نیه، كه هه‌موو ده‌روازه‌كان له‌لایه‌ن[...درێژە...]
پوخته‌ی نووسینه‌كه‌م ئه‌وه‌یه ئه‌ڵێم كه‌وا پێویسته هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگه و خه‌ڵكه تێكۆشه‌ر و ماندوونه‌ناسانه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان به‌گشتی و خه‌ڵكی یه‌كێتی به‌تایبه‌تی باش بزانن كه ڕۆژانێكی زۆر سه‌خت و دژوار پشكۆی گه‌شانه‌وه‌ی شۆرش و قوربانی دۆزی گه‌له‌كه‌یان بوون، ئێستاش زۆربه‌بان به‌ناوساڵا كه‌وتوون بی ئاوه‌ڕدانه‌وه له‌خه‌باتی چه‌ند ساڵه‌یان، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌تا حزب و حكومه‌ت به‌نوێژی نیوه‌ڕۆ به‌به‌رچاوی میدیاكانه‌وه قه‌پاڵ[...درێژە...]
ماوه‌یه‌كه له‌سایته گوماناوی و گۆڤار‌و ڕۆژنامه نانیشتیمانی و نا نه‌ته‌وه‌ییه‌كان گڕ به پیلانێكی نوی ده‌دری دژ به پرۆسه‌ی سیاسی له كوردستان و سیاسه‌ت مه‌دارانی كورد. به‌وه‌ی سه‌نته‌رێك یا ڕێكخراوێك دامه‌زرێنرێت كه كاری هه‌وڵدان بێت بۆ گه‌یاندنی سه‌ركرده سیاسیه‌كانی كورد به دادگایه‌كی نێو ده‌وڵه‌تی، له‌م بواره‌شدا چه‌ند نووسه‌رێكی قه‌ڵه‌م و ویژدان فرۆش كه چاویان به پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی كوردستاند\[...درێژە...]
لوقمان خدر چاودێری كڵێسای كوردزمانی مه‌سیح له قه‌ڵادزێ له چاوپێكه‌وتنێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی هاووڵاتی، قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، كه گوایه خه‌ڵكێكی زۆر له ده‌ڤه‌ری قه‌ڵادزێ بوونه‌ته مه‌سیحی، هۆیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه، كه كاك لوقمان ده‌ڵێت: (باوه‌ڕ به مه‌سیح بوژانه‌وه‌یه‌كی رۆحی و ده‌روونییه بۆ مرۆڤ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نرخی مرۆڤ له ناو ئایینی مه‌سیحدا چاكتر ده‌دۆزنه‌وه، بایه‌خی ئافره‌تان له ناو ئایینی مه‌سیحدا هه‌مان[...درێژە...]
سه‌مه‌ره‌یه‌ك به‌رده‌وام له‌م وڵاته دا دوباره ئه‌بێته‌وه زۆرینه‌ی به‌رپرسه‌كان ئه‌وانه‌ی به‌قیمه‌تی مه‌رگیش ئاماده نین كورسیه كانیان جێبێڵن بۆ كه‌سێكی تر، منه‌تی ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه‌هێشتا خه‌بات ئه‌كه‌ن و له‌خزمه‌ت كردنی میلله‌ت به‌رده‌وامن. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی جێهێشتنی كورسیه‌كه‌ی وبه‌خشینی به‌نه‌وه‌یه‌كی كاركه‌ر خۆی له خۆیدا خزمه‌ت كردنه به‌خه‌ڵك وپیرۆزیه‌كان. ئه‌مه له‌كاتێكدایه خه‌ریكی سه‌روه‌ت و سامان[...درێژە...]
ده‌مێكه له خولیای ئه‌وه‌دام، شتێك له‌سه‌ر ئه‌و دیارده بێتام و ناشیرنه‌ی ناو راگه‌یاندنه‌كانی كوردی بنووسم كه، هه‌موو به‌شه‌كانی بینراو بیستراوو نووسراوی گرتۆته‌وه.. ئه‌ویش ناونانی "رۆشنبیر"ه، كه له دیداره رووبه‌روه‌كانیدا و له ژێره‌وه‌ی شاشه ته‌له‌فزیۆن یان تایڵی لاپه‌ڕه‌كه‌دا به ئێمه‌ی ده‌ناسێنێ.. !. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م دیارده ناشیرینه‌ی راگه‌یاندنه‌كانمان، هۆكارێكی به‌هێزه بۆ له دایك بوونی جه‌یشێكی گه‌وره‌ی (زڕه بیریار‌و رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نووس... تاد) .[...درێژە...]
ئاگادارتان ئه‌که‌ین که شه‌وی یه‌ک شه‌ممه له‌سه‌ر دوو شه‌ممه به‌رواری 4/5/2008 کاتژمێر 21. 00 به‌کاتی ناوه‌ندی ئه‌وروپا سیمینارێک ساز ده‌کرێت بۆ به‌ڕێز کاک عه‌لی مسته‌فا به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی ئامێدی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان. له‌سه‌ر ڕه‌وشی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان دوای ئیمزاکردنی به‌رنامه ستراتیژی‌یه‌که‌ی نێوان یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان. وه هه‌ڵسه‌نگاندنیان[...درێژە...]
له پاش دروست بوونی كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌وه وا خه‌ریكه ده‌بێته نزیكه‌ی دووساڵ و دامه‌زراندنی و دروست كردنی وه‌زاره‌تێك به‌ناوی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان، بۆ ئه‌وه‌ی لاوان و نه‌وه‌ی خێر له‌خۆ نه‌دیووی ئه‌م ووڵاته هیچ نه‌بێت هه‌ندی له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێت، دیاره گه‌نجان و لاوان تۆێژێكی بنه‌ڕه‌تی كۆمه‌ڵگان و ووڵات به بی بوونی چینی گه‌نج واتایه‌كی نابێت و ئه‌و ئاره‌زووانه‌ی[...درێژە...]
زۆر دیارده‌یه‌کی سه‌رنجڕاکێشه که که‌سانێک هه‌ن وه‌کو زینده‌وه‌ری خشۆک پێستی خۆیان به گوێره‌ی ژینگه‌ی سیاسی و هه‌لومه‌رجی زه‌مه‌ن ده‌گۆڕن. ئه‌ڵبه‌ته به‌نده یه‌که‌م که‌س نیه ئه‌م جۆره گله‌یی و گازاندانه له پارته سیاییه‌کان ده‌کات. ئه‌وه‌تا کابرایه‌ک که له سه‌رده‌مانی رژێمی به‌عس له ده‌ڤه‌ری شارۆچکه‌ی پردێ، به پاڵپشتی به‌عس و شێخی عه‌ره‌بان زه‌وی و زاری خه‌ڵکی بێده‌سه‌ڵاتی داگیر ده‌کرد و ره‌فتاری وای ده‌نواند[...درێژە...]
ئاشکرایه له رێکه‌وتی 2ی بانه‌مه‌ڕ، به‌رانبه‌ر به 22ی ئاوریلی ساڵی 1898ی زایینی به‌ملاوه، پاش ئه‌وه‌ی تێکۆشه‌رو سوار چاکی مه‌یدانی ڕۆژنامه نووسی کورد، مێقداد مه‌دحه‌د به‌درخان، به‌ردی بناخه‌ی یه‌که‌مین رۆژنامه‌ی کوردی له شاری قاهیره، له وڵاتی میسر دامه‌زراند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به ره‌نج‌و کوێره‌وه‌ری‌و ماندوو بوونێکی زۆر، له‌و په‌ڕی ده‌ستنه‌ڕۆیشتوویی‌ماڵی‌و که‌م که‌ره‌سته‌یدا، کارێکی ئاوا مه‌زنی ده‌ست دایه‌و به بڵاوکردنه‌وه‌ی[...درێژە...]
پێش نیوه‌رۆی 13/5/2007 ئوتومبێلێكی بارهه‌ڵگر له‌به‌رده‌م باره‌گای لقی (23) ی پارتی دیموكراتی كوردستان وقائمقامیه‌تی قه‌زای مه‌خموورخۆی ته‌قانده‌وه! كه‌بووه هۆی كوژانی زیاتر له (50) كه‌س ده‌یان بوبرینداروزیانی ماددی زۆری لێكه‌وته‌وه، كه‌تاكو ئێستاش پاشماوه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه هه‌رماوه، ئه‌م كاره‌تیرۆریستیه بۆحیزب وئیداره‌و دانیشتوانی مه‌خموور چاوه‌ڕوان نه‌كرابوو، چونكه قه‌زای مه‌خموورناوچه‌یه‌كی ئارام وله‌رووی ئه‌منیه‌وه[...درێژە...]
تارماییه‌ك هه‌میشه له‌گه‌ڵمدایه‌و
به‌بێده‌نگی پێم ده‌ڵێت"
تۆ سێبه‌رێكی له‌ئێواره‌و
چاوه‌ڕێی تریفه‌ی مانگه‌شه‌و مه‌كه
چونكه زه‌وی و ئاسمان موڵكی منن
[...درێژە...]
(حاجی تۆفیق مه‌حمود ئاغای هه‌مزه ئاغای مه‌سره‌ف) ئه‌و زاته گه‌شمه‌رده، پیره‌مێردی كورده، له ساڵی (1867) له گه‌ڕه‌كی گۆیژه‌ی شاری سلێمانی، ڕێی ژیانی گرتۆته‌به‌ر، له خێزانێكی ناودارو باخه‌به‌ر كه به تۆفیق ناونرا جاڕدرا، مه‌ولودنامه‌ی بۆ خوێندرا، گوێزه‌بانه به‌خشراو خواردن لێ‌نرا، خزم و خوێش داوه‌ت كرا، به‌نازو خۆشه‌ویستی فرچك، هه‌مزه‌ئاغای مه‌سره‌ف باپیری حاجی تۆفیق پیره‌مێرد سه‌روه‌زیران و لێپرسراوی[...درێژە...]
ده‌مێكه له خولیای ئه‌وه‌دام، شتێك له‌سه‌ر ئه‌و دیارده بێتام و ناشیرنه‌ی ناو راگه‌یاندنه‌كانی كوردی بنووسم كه، هه‌موو به‌شه‌كانی بینراو بیستراوو نووسراوی گرتۆته‌وه.. ئه‌ویش ناونانی "رۆشنبیر"ه، كه له دیداره رووبه‌روه‌كانیدا و له ژێره‌وه‌ی شاشه ته‌له‌فزیۆن یان تایڵی لاپه‌ڕه‌كه‌دا به ئێمه‌ی ده‌ناسێنێ.. !. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م دیارده ناشیرینه‌ی راگه‌یاندنه‌كانمان، هۆكارێكی به‌هێزه بۆ له دایك بوونی جه‌یشێكی گه‌وره‌ی[...درێژە...]
له‌یه‌كی مه‌یدا كه‌رۆژی خه‌بات و به‌رخۆدانی چینی كرێكارانه له‌سه‌رتاسه‌ری دونیا. رۆژی یاد كردنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگێری كرێكارانی شیكاگۆیه كه هه‌ستانه سه‌رپێ و رووبه‌روو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ نیزامی گه‌نده‌ڵی مشه‌خۆری سه‌رمایه. كرێكاران له‌م رۆژه‌دا به‌هێمنانه رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان، ناره‌زایه‌تی خۆیان راگه‌یاند دژ به‌دنیای چه‌وساندنه‌وه‌و سیسته‌می گه‌نده‌ڵی سه‌رمایه. به‌ڵام بۆرژوا وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان[...درێژە...]
له‌م ڕۆژانه‌دا ده‌نگۆی هه‌وڵدانی به‌رپرسانی تورکیا هه‌یه بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئێراق، به‌تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی دوا کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تورکیا یه، که بڕیار دراوه، ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی باکوری ئێراق دابنیشن، له‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، میدیاکانی هه‌رێم به خۆشحاڵیه‌وه باسی ده‌که‌ن و پشتگیری[...درێژە...]
یه‌ک له‌و هۆیانه‌ی کاریگه‌ری راسته‌و خۆی له‌سه‌ر پێک هاته‌ی که‌سایه‌تیمان داده‌نیت و ره‌نگدانه‌وه‌ی راسته‌و خۆی له‌سه‌ر ژیان و که‌سایه‌تیمان ده‌بیت، په‌روه‌رده‌ی ناو خێزانه، ئه‌و په‌روه‌رده‌یه که‌ته‌نها فێری ئسوڵی هه‌ڵسوو که‌وتو و مامه‌ڵه‌کردنمان ناکات. به‌ڵکو له‌سه‌ر ئه‌وپه‌ری توند‌و تیژی و جیاوازی ره‌گه‌زی فێرمان ده‌کات، ده‌توانین ئه‌م کاره له‌چه‌ند خاڵێک به کورتی ئاماژه‌پێ بکه‌ین.[...درێژە...]
له‌وه‌ته‌ی مرۆڤایه‌تی هه‌یه ململانێش هه‌یه، ڕه‌نگه شێوه‌و شێوازی جیاجیای هه‌بێت به‌لام به‌گشتی زۆركات ئاڕاسته‌كانی زینده‌گی پێچه‌وانه بوونه، ئه‌ویش بۆئه‌وه‌ی به‌رداوامی هه‌بێت له‌م ململانێیه‌دا، بۆیه‌ش گه‌ردیقه‌ت ده‌ین مرۆ بۆمانه‌وه‌ی خۆی و داكۆكی كردنی له‌بوونی له‌ته‌واوی زه‌میندا به‌رده‌وام به‌رنگاربۆته‌وه به‌تایبه‌ت له‌ئاست ئه‌وانه‌ی هه‌ستی كردووه هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ربوونی و به‌ئاڕاسته‌ی نه‌بوونی سه‌ریانهه‌ڵداوه،[...درێژە...]
دوای گۆڕان كاریه‌كانی 11ی سه‌بته‌مبه‌ر و شه‌ڕه‌كانی ئه‌ڤغانستان و گۆڕانكاریه‌یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی. ئێراق، كوردچی كردوه‌و ئه‌بێ چی بكات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی كوردی خۆی راِسته‌وخۆ له‌سه‌رئاستی گۆڕانكاریه‌كان ده‌ووری ڕاسته‌وخۆی نه‌بوه‌گۆڕانه‌كانیش به‌خواستی ئه‌ونه‌بوه، ئه‌مه‌ش وای كردوه‌جۆرێ بیركرد نه‌وه‌كان له‌یه‌ك به‌رنامه‌ی دیا ری كرا‌و داكۆك نه‌بن، وه‌ئه‌م بیركردنه‌وانه‌ش له‌ئاستی بارودۆخه‌كاندا[...درێژە...]
چراکانی تاراوگه له شاری داربی له به‌ریتانیا له ساڵی 2006 له سه‌ر ده‌ستی کاک گه‌شبیر دامه‌زراوه، وه‌ک خۆی گوته‌نی. یه‌که‌مین چالاکی خۆی له ساڵی 2007 پێشکه‌ش کرد ئه‌ویش کۆڕێکی شعیری بوو به‌ڵام ئه‌م کۆڕه شیعیریه بێ هیچ مناقه‌شه‌و ڕه‌خنه گرتن‌و هه‌لسه‌نگاندنی شیعره‌کان کۆتا‌یی هات، له به‌رواری 6/4/2008 دووه‌مین جالاکی خۆی پێشکه‌ش کرد له پروپاگه‌نده‌ی ئه‌م چالاکیه‌دا وه‌ها نووسرابوو[...درێژە...]
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه، ناوه ناوه، ماڵپه‌ڕه‌کانی ده‌سگای ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی کوردستان، هه‌واڵی هاتنی شاندێکی حکومه‌تی تورکیا بۆ به‌غدا به‌ڵاوئه‌که‌نه‌وه.گوایه به‌نیازی ئه‌وه‌وه دێن که چاویان به به‌ڕیز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستان بکه‌وێت. وه‌ک ده‌سپێک بۆنزیک بونه‌وه بۆ، وتووێژ کردن ده‌رباره‌ی په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندی دوستایه‌تی له‌نێوانی حکومه‌تی تورکیا‌و حکومه‌تی کوردستاندا. هه‌روه‌ها زۆربه‌گه‌رمی، ودڵخۆشیه‌وه،[...درێژە...]
هەرلەسەردەمی لاوێتییەوە تابەئەمرۆدەگات هەمیشە نیشتیمان ونەتەوەکەی خۆمم خۆشویستوە وبۆساتێکیش وەک تاکێکی کوردگەلەکەم فەرامۆش نەکردووەو رەنگە زەحمە تیشم بۆکێشابیت وتائێستاش سەرکۆنەی دوژمنەکانی دەکەم، لەگەڵ ئەوەشدا هەمودوبەرە کیەکم لەناو حیزبەکاندا بینیوەو بیستوشمە بەڵام نەک بەم رادەیە، لەکاتێکدا بزوتنەوەی ئازادیخوازلەرۆژهەڵاتدا سەرەتایەتی ولەلایەن دوژمنانیشەوە هەولی تەواودەدرێت[...درێژە...]
له کۆمه‌ڵگای کورده‌واری‌دا چه‌ند زاراوه‌یی و چه‌ند زارۆچکه‌یی شتێکی ئاساییه، زۆر ده‌گمه‌نه ئه‌گه‌ر دانیشتووانی دوو گۆندی ته‌نیشت یه‌ک به یه‌ک زارۆچکه قسه بکه‌ن، هه‌ر له دوو، سێ دۆخی ڕێزمانی‌دا جیاوازییان هه‌یه. کوردی خاوه‌نی چه‌ندین زاراوه‌یه؛ کرمانجی، هه‌ورامی، که‌لهۆڕی و فه‌یلی، سۆرانی، زازاکی و له‌کی. ئه‌م چه‌ند زاراوه‌ییه له‌م چه‌ند ساڵه‌دا بووه به ته‌وه‌ری باس و بۆچوونه زمانه‌وانییه‌کان، و ته‌نانه‌ت که‌سایه‌تییه[...درێژە...]
له هه‌موو دنیادا رێ‌و ره‌سمێك هه‌یه كه زۆریان وڵاته‌كان یان له ده‌ستوری خۆیاندا یان له‌گه‌ڵ ده‌ستوری وڵاتانی تردا هێناویانه‌ته‌وه‌و له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، بۆ نمونه پێشوازی میوانی ده‌وڵه‌ت‌و چۆنییه‌تی كۆبوونه‌وه‌و مۆركردن‌و نامه گۆڕینه‌وه‌و داوه‌تكردن‌و به‌ڕێ كردنی میوانی ره‌سمی‌و هه‌ریه‌كه‌شی به ئاستی خۆی، ئێمه له‌م رووه‌وه ئه‌ڵێی له ئه‌ستێره‌یه‌كه‌وه تازه دابه‌زیوین‌و وه‌ك خۆمان ده‌وڵه‌تمان نه‌بووه، ئه‌وانه‌ش له[...درێژە...]
• سه‌ركه‌وتن هه‌موو شتێك نیه، به‌ڵكو حه‌زكردن له سه‌ركه‌وتن هه‌موو شتێكه.
• له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت دور كه‌وێته‌وه له كه‌سانی سه‌لبی و ڕاڕاو بێتاقه‌تكه‌رو ڕه‌شبین و ڕژد.. ئه‌وه‌ی به‌هۆی دوور كه‌وتنه‌وه‌مان لێیان پێمان ده‌ڵێن، زۆر كه‌متره له‌وه‌ی كه توشمان ده‌بێت به‌هۆی هاوه‌ڵی كردنییانه‌وه.. ڕاڕای و بێتاقه‌تی و ڕه‌شبینی نه‌خۆشین وه‌ك كۆلێرا زوو بڵاوده‌بنه‌وه.[...درێژە...]