پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی كۆمەڵێك تاوانبار و داخستی ژمارەیەك كۆگای دەرمانی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، دەستگیركردنی كۆمەڵێك تاوانبار و داخستی ژمارەیەك كۆگای دەرمان و دەرمانخانە و نۆڕینگەى لە سنووری پارێزگای هەولێر راگەیاند.

ئەمڕۆ كاتژمێر (١١)ی پێشنیوەڕۆ، پرێسكۆنفرانسێك بۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر (لیوای ماف/ عەبدولخالق تەڵعەت عوسمان) بە هاوەڵیی بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەوانی (مقەدەمی ماف/ سۆران مەحموود برایم) ساز كرا.

سەرەتا بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕێنماییەكانی قەدەغەكردنی چەكی قورسی بۆ میدیاكان ڕوون كردەوە و دواتر باسی لە (۸) تاوان كرد، كەوا (۲۲) تاوانبار لە ماوەكانی ڕابردوودا لە شاری هەولێر ئەنجامیان دابوو.

پاشان مقەدەم سۆران پوختەی چەند كار و چالاكییەكی پۆلیسی شارەوانی لە ژێر سەرپەرشتی و چاودێری قایمقامیەتی هەولێر خستە ڕوو، كە بەم شێوەیەی خوارەوە بوون:

۱- داخستی (٥٦) كۆگای دەرمان و دەرمانخانە و نۆڕینگە لە سنووری پارێزگای هەولێر.

۲- سزا و پێبژاردنی دەرمانخانە و كۆگا و شوێنە گشتییەكان بە بڕی (۹۰) ملیۆن دیناری عێراقی.

۳- لەناوبردنی (٦) تەن دەرمانی جۆراوجۆر و ماوەبەسەرچوو و قاچاغ.

٤-دەستگیركردنی (۳٥) هاووڵاتیی سەرپێچیكار بە مەبەستی جۆراوجۆر.

٥- تێكدانی (۱۸) خانوو و دووكان و سیاج كە بە زێدەڕۆیی دروست كرابوون.

٦- داخستنی (٦) شوێنی قومارخانە و یارییە ئەلیكترۆنییەكان.

۷- داخستنی (۲۱) كۆمپانیا و شوێنی فرۆشتنی دەرمانی كشتوكاڵیی بێمۆڵەت.

٨- دەستبەسەرداگرتنی (۲) تەن دەرمانی كشتوكاڵیی ماوەبەسەرچوو.

۹- داخستنی (۱۱) كۆمپانیای فڕۆكەوانیی بێمۆڵەت.

ئومێد بابان

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu