یه کێتی به لاسایکردنه وه ی پارتی مێژووی خۆی سفرده کات!! ... ستار کوڵه جۆیی :


یه کێتیش بوو به برا ، شه ریکی خیانه ته کانی،  پارتی بنه ماڵه ی بارزانی ، باشه بۆ یه کێتی هه تا ئێستا ، دانه میته تیڕۆریستێکی تورکی نه گرتووه له زۆنه که یدا ، که ده یان کاری تیرۆریستیان ئه نجام داوه له دژی شۆڕشگێرانی باکوردا ؟  له م ماوه یه دا ڕژێمی فاشیستی تورك ، شه پۆلێ هێرشی تیرۆریستی  ئه نجام داوه ، دژ به گه لی کورد به گشتی و شۆڕشگێڕانی باکور به تایبه تی ، له زۆنی سه وزدا ، جێگای گومانه هه تا ئه وڕۆ هه تیوه توركێکیان نه گرتووه  !!،

ئه رێ خێره میته تورکه تیرۆریسته کان ، ئه وه نده ده ستکراوه ن له زۆنی سه وزدا ! ده ستی ڕه شی چه په ڵی  تیرۆرکاره یان ده گات هه موو شوێن و قوشبنێکی زۆنی سه وز  ،!! تۆ بڵێ حاکمدارانی زۆنی سه وز ، له به ر خاتر کردنه وه ی فڕۆکه خانه ی سلێمانی و له سه ر هه ڵگردنی ئابڵوقه ی ئابووری زۆنه که یاندا بێ ده نگنو خۆیان مت وماتکردوه !، ئه م چاونووقاندنو ده مه ، به ته ڵه ته قیوه ی ، مه سوولینی  زۆنی سه وز له ئێستادا هه ڵیانبژاردووه ،له به رامبه ر خوێنی شۆڕشگێڕانی کوردانی باکورا . ئه م بێ هه ڵوێستیی یه کێتی ، بۆنی بۆگه نیوی مه عامه له و  گۆڕینه وه ی بزنسێکی خیانه تکارانه ی لێی دێت ،  گه ر بێ ده نگی یه کێتیه کان له به رامبه ر هه ڵگردن و پوچه ڵبوونه وه ی ، سزا له سه ر فڕۆکه خانه سلێمانی وئابڵوقه ی ئابوری بێت ، ئه وه یه کێتی له م کاره لاسایکه ره وه ی  پارتی یانه یدا، ئه و  نیوه مێژووه شۆڕشگێرییی شاخی ، که ماوه ته وه بۆیان هه تا ئێستا شانازی پێوه ده که ن ، ئه وه یشیان له ده ست ده ده ن له م لاسایی بازیکردنه ی پارتیانه یاندا !!!

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu