سەرۆكى زلهێزترين وڵاتى جيهان باشتر بناسە ... وەرگێڕانى لەئينگليزييەوە: والى عەلى


جۆزێف رۆبينيت بايدن كە بە كورتكراوەيى پێيدەووترێت جۆ بايدن، 46هەمين سەرۆكى ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمەريكايە كە زلهێزترين وڵاتى جيهانە. ئەمانەى خوارەوە چەند زانيارييەكى سەرنجڕاكێشن سەبارەت بەم كەسايەتييە:

1.  لە 20-11-1942 لەشارى سكرانتۆن لەويلايەتى پنسلڤانيا لەدايكبووەو لە 20-1-2021ەوە سەرۆكى ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمەريكايەو جێگرەكەى خانمێكە بەناوى كامالا هاريس. 2. لە 20-1-2009 بۆ 20-1-2017 چل و حەوتەمين جێگرى سەرۆكى ئەمەريكا بووەو سەرۆكەكەى باراك ئۆباما بووە.

3. لە 3-1-1973 بۆ 15-1-2009 واتە زياتر لە 36 ساڵ، ئەندامى ئەنجومەنى پيرانى وڵاتەكەى بووە لەسەر ويلايەتى دێلەوێر. ئەنجومەنى پيران يەكێكە لەدوو ئەنجومەنەكەى پەرلەمانى ئەمەريكا. 4. لەڕوى سياسييەوە پێش ساڵى 1969 كەسايەتييەكى سەربەخۆ بووە. بەڵام لەو ساڵەوە پەيوەنديكردووە بە پارتى ديموكرات كە يەكێكە لەدوو پارتە سەرەكييە دەسەڵاتدارەكەى وڵات و تائێستاش لەو پارتەدايە.

5. دوو جار هاوسەرگيرى كردووە، يەكەميان لەگەڵ مامۆستايەكدا بووە بەناوى نەيليا هەنتەر كە لە 1962 هاوسەرگيرى لەگەڵدا كردووە، بەڵام لە 1972 بە روداوێكى تراژيديى هاتوچۆ كۆچىدوايى كردووە. ساڵى 1977 هاوسەرگيرى دووەمى كردووە كە لەگەڵ خانمێكى پەروەردەكاردايە بەناوى جيل جاكۆبس و تائێستا پێكەوە ماون. چوار منداڵى هەيە. گەورەكەيان كە مافناس و سياسەتمەدارێكى ديار بوو لە 2015 كۆچيدوايى كردووە.

6. لەدوو زانكۆى وڵاتەكەى بڕوانامەى خوێندنى باڵاى بەدەستهێناوە كە يەكێكيان زانكۆى دێلەوێرە. 7. سەربارى ئەوەى سەرۆكى ئەمەريكايە، مافناس و نوسەريشەو كتێبخوێنێكى سەرسەختيشە.

8. وەك زۆربەى سەرۆكەكانى ترى ئەمەريكا، بادين يەكێكە لەپشتگيركارە سەرسەختەكانى ئيسرائيل و لەو جەنگەى نێوان بزوتنەوەى بەرگريى ئيسلامى (حەماس)و تەلئەبيب لە 7ى ئۆكتۆبەرى رابردووەوە دەستيپێكردووەو تائێستا بەردەوامە، بەردەوام پشتگيريى سياسەتەكانى بنيامين نەتنياهۆ سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل دەكات.

9. بەدرێژايى مێژوى ئەمەريكا تەنها دوو كەسايەتيى سەربە ئاينزاى كاتۆليكيى مەسيحييەكان، سەرۆكايەتى ئەم وڵاتەيان كردووە. يەكەميان جۆن ئێف كێنێدييە، دووەميان بايدنە.

10. يەكێك لەئارەزووەكانى خواردنى شيرينى بەستووە، وەك ئايس كرێم.

11. بەتەمەنترين سەرۆكى ئەمەريكايە لەكاتى ئاهەنگى بون بەسەرۆكدا لەمێژوى وڵاتەكەيدا. لەو كاتەدا تەمەنى 78 ساڵ بووە.

12. لەمنداڵيدا حاڵەتى زمانگيرانى لەگەڵدا بووە بەڵام زاڵبووە بەسەريدا.
 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu