داوا لە کەسوکاری شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەکان و زیندانی سیاسی و ڕێکخستنەکانی یەکێتی دەکرێت ڕۆژی یەکشەمە ١٥-٨ لە دەباشان ئامادەبن بۆ ناڕەزایی دەربڕین، دەربارەی دۆخی ئێستای یەکێتی (2)

نامەیەکی کراوە

بەرێزان کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان

بەزێزان پێشمەرگە دێرینەکانی ی ن ک

بەرێزان ئەندامی سەنگەر ی ن ک

بەرێزان زیندانە سیاسیەکانی ی ن ک

بەرێزان رێکخستنە دێرینەکانی ی ن ک

سلاوێکی شۆرشگێرانە،

بابەت ئامادەبوون:

رۆژی یەک شەمە بەرواری 15 \ 8\ 2021 کات ژمێر 10سەرلە بەیانی؛ئامادە بن لە دەباشان مالی جەنابی مام جەلال بۆ جارەسەکردنی کێشەکانی ناۆ خۆی حیزبەکەمان جونکە یەکێتی نە هی کورانی تالەبانی نەهی کورانی شێخ جەنگی یە یاری بە یەکێتی بکەن.

ئێمە خاوەنی ئەم حیزبەین هەتا کەی ئێمه بێدەنگ ین با جیتر لە کەس قبول نەکەین؛ یاری بۆ بەرژەوەنی خۆی خێزانی بە یەکێتی بکات دلنیاشین قبولیش ناکرێ حیزبێک خاوەنی 21 هەزار شەهید بئ ئێستا بە پلانێکی گوماناوی کە لە سەری رەشە بەرنامەی بۆ داندراوە دەیانەوێ ؛یەکێتی ئێوە توشی کارەسات بکەن ئێوەش قبول مەکەن ئێوە خاوەنی یەکێتین.

لەلای ئێمه دەنگی کۆنگرە حەکەمە رازیش نابین جگە لە کۆنگرە بریای ئەنجومەنی سەرکردیەتی هیج بریای تر ناخوا جا هەر کەسێکی تربێ، لەلای ئێمە دوو کەس رەمز و رابەری ئەم شۆرشە بوون، ئەوانیش جەنابی مام جەلال و کاک نەوشێروان هەزار حەیف ئەوانیش کۆجی دواییان کردوە.

بۆیە داواکارین لە بەرێزتان ئامادەبن لە کاتی دیاری کراو لە دەباشان داوا لە هەر دوولایەنی کێشەکە بکەین؛پێیان بلێن رازی نابین حیزبی شەهیدان توشی؛کارەسات؛بکەن

جا هەر کەسێک بێ ناکرێ جارەنوسی حیزبێک  بخەیە؛دەست کەسانێکی هەرزەکار کاڵفام بەکەیفی خۆی فەرمانی گرتن هەر رۆژەی بۆ کەسێکی دلسۆزی یەکێتی رێبازی شەهیدان دەربکات.

ئەگەر راستەکەن لە پەیرەوی ناخۆ دا هاتووە دەبێ هەموو بریارەکانی حیزبی لە ئەنجومەنی سەرکردیەتی بدرێ خوناکرێ لە؛ کۆبونەوەی گوماناوی ژورە تاریەکانی سەری رەش ئەنقەرە بۆ تێک دانی ریزەکانی یەکێتی لەوێ بریار لە سەر حیزبیشەهیدان بدرێ.

باجیتر رازی نەبین بێدەنگ بونمان بەرانەب پلانی سەری رەش ئەنقەرە زیان بەخۆمان دەگەیەنێ، لە کۆتایدا سلاو بۆ کەسوکاری سەر بەرزی شەهیدان پێشمەرگە دێرینەکانی شۆرشی نوێ.

 

لێژنە ئامادەکاری گرد بونەوە

شوێن دەباشان خانوی جەنابی مام جەلال

2021 8 12

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu