عێراقی نوی یان عێراقی دوای ساڵی 2003، ئه‌گه‌ر به چه‌ند قۆناغێكی خێرا، گۆڕانكاری به‌رچاوی به‌سه‌ردا هاتبێت، هه‌ر له نووسینی ده‌ستوورو چوار خوول هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌وا نه‌یتوانی ڕۆشنبیری تۆلارهنس و پێكه‌وه‌ژیان و ده‌وڵه‌تی هاوڵاتی و یاسا و یه‌كسانی بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق دابین بكات.
یه‌كێك له ڕه‌خنه‌و كهمایهسیهكانی جدییه‌كانی ئه‌م پرۆسه سیاسیه‌ی عێراق ئه‌وه‌یه كه ململانێی تائیفی و ئتنیكی په‌ره‌ی سه‌ند و توندوتیژی و به‌ریه‌ككه‌وتنی زۆری لێكهوتهوه، به‌ڵام خۆپیشاندانه‌كانی تشرینی ساڵی (2019) هو دواتر وه‌كو لاپه‌ڕه‌یه‌كی پرشنگدار به‌گژ ئه‌و دیارده قێزه‌وه‌نه‌دا چوونه‌وه‌و خوازیاری ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌ی هاوڵاتیان بوون و هه‌موو ڕه‌وته تائیفی و ئتنیكیهكانیان سه‌ركۆنه ده‌كرد، چونكه تائیفیه‌ت هێزو تواناكانی گه‌لان و وڵاتان لاواز و په‌رته‌وازه ده‌كات و به‌ر به ڕه‌وتی پێشكه‌وتن ده‌گرێت، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌و گه‌لانه‌ی ئه‌و ده‌رده سامناكه‌یان تێپه‌ڕاندووه ئێستا له قۆناغێكی باڵای پێشكه‌وتن و ئارامی و سه‌قامگیری سیاسی و ئیداری و دراییدان كه له خواره‌وه چه‌ند نموونه‌یه‌ك ده‌خه‌مه ڕوو:-
- به‌ریتانیا له تازه‌ترین هه‌واڵدا وهزێرێكی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردی عێراقی (نه‌دیم زه‌هاوی) بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دیاریكرد.
- نه‌مسا ئوردنیهكی به‌ناوی (عومه‌ر حه‌جاوی) به سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری نه‌مسا دانا، كه هه‌ستیارترین ده‌زگای وڵاته‌كه‌یانه، به‌بی ترس و دوودڵی و دڵه‌ڕاوكی ئه‌م پیاوه سه‌ربه چ نه‌ته‌وه یان ئایین و ئاینزایه‌كه.
- كه‌نه‌دا ساڵانێكه هندیهك وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته‌یه به‌جل و به‌رگه هندۆسیهكی خۆیه‌وه، بێ ئه‌وه هیچ كێشه‌و هه‌ستیارییه‌كی لای كه‌س دروست كردبێت.
- باسی ئه‌ندامی په‌رله‌مان ناكه‌م له وڵاتانی ئه‌وروپا كه ده‌یان و سه‌دان كه‌س له ڕه‌چه‌ڵه‌كی جیاوازی میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌كانی تر ئه‌ندامی په‌رله‌مانه‌كان و شاره‌وانیه‌كان وله زۆرله داموده‌زگای ده‌وڵه‌تی دا كار ده‌كه‌ن، به بی كێشه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و جۆراوجۆرییه بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی هێز و توانا بۆ ئه‌و دامودهزگانه.
له عێراق و كوردستانیشدا كه ئێستا هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه گه‌رمه‌و وتار‌و په‌یامی جیاواز ده‌بیسین و ده‌بینین بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له 10/10/2021، گرنگه هاوڵاتیان هۆشیار بن ئه‌و هێز و كه‌سایه‌تیانه هه‌ڵبژێرن كه خاوه‌نی باگراوندی نیشتمانی و مرۆیین و دوورن له بیركردنه‌وه‌ی خێڵه‌كی و ناوچه‌گه‌ری و ئتنیكی، بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ند بن به جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور ی عێراق و بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه، چونكه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پێشووه‌خته داخوازی خۆپیشانده‌رانی تشرین بوو، هه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌ش خه‌ڵكی له شه‌قامه‌كانه‌وه برده‌وه ماڵه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی كازمی ئاماده‌كاری بكات بۆ هه‌ڵبژاردن، هه‌رواش بوو كازمی پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كه‌ی بوو سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئالهنگارییهكان و به‌ربه‌سته‌كان كه بۆی خولقێنرا، دواجار وا هه‌ڵبژاردن له كاتی دیاریكراودا به‌ڕێوه ده‌چێت.
له كۆتاییدا گرنگه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به شێوازێكی پاك و بێگه‌رد و دوور له چاو سووركردنه‌وه‌ی تاقم و گروپه میلیشاوییهكان ئه‌نجام بدرێت و هێزو لایه‌نی نیشتمانی نوی بێنه پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به گه‌نده‌ڵی و به فیڕۆدانی سامان و ماڵی گشتی بهێنن و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌كو ئاو كاره‌با و ده‌رمان و ئاسایش و خوێندن بۆ گه‌لی عێراق مسۆگه‌ر بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه، عێراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئارامی و سه‌قامگیری به خۆیه‌وه نابینێت و جارێكی تر خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری فراوانی لێده‌كه‌وێته‌وه، چونكه ڕه‌وتێكی جه‌ماوه‌ری هۆشیارو به ئاگا ئێستا له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق سه‌ری هه‌ڵداوه كه ئتنیك ومهزههبیان ته‌جاوز كردووه‌و خوازیاری ئازادی و نان و ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌و سه‌روه‌ربوونی یاسان. بۆ هه‌رێمی كوردستانیش گرنگه هێزو لایه‌نی پێشكهوتنخوازو سیكویلار بێنه پێشه‌وه‌و هاوپه‌یمانی كوردستانیش هه‌ماهه‌نگیان له گه‌ڵدا بكات.
بورهان شێخ ڕەئوف