ئەمڕۆ باران لێی داوە ... سیروان کاوانی

ئەمڕۆ باران لێی داوە ... سیروان کاوانی

ئەمڕۆ باران لێی داوە
چەتری عەتری هەڵداوە
خاك بە شوێنیا وێڵە،
بۆنی لەبەر بڕاوە..
”كچە شوانەكە”
(٢)
چەند جوانە بۆ هایكۆ
دەڵێی قەرسیلی (شەمامك)ە
كە كەمی گۆ،
یەك و بیست دێنێ
هەر خۆی دایهێناوە، هایكۆ...
”پیاوە كەلەلاكە”
(٣)
شاری بەجێهێشت بەرەو گوند
(ستارگە)یەك شك دەبات
نایەوێ تەنهای بكات،
پێیوایە لەوێ بەرزە تا دوا دوند
لەمێژە خواردوویە، سوند..
”دایكە شەهید”
(٤)
هەرچەند پیرتر دەبێ
بەسەلیقەتر دەبێ
سەرچۆپی بە كەس نادات
لە پڕێكدا پەیدا دەبێ،
هەر لە پڕێكیشدا بزر دەبێ..
”پاكژە پێشمەرگە”
.. (سیروان كاروانی، ٢١ / ٠٥ / ٢٠٢٤)
---------------
*ستارگە: ئارامگە، گۆڕ، قەبر.
*هایكۆ: كورتترین شێوازی شیعری جیهانییە و سەرەتا لە ژاپۆن دەركەوتووە.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu