حاكم قادر حه‌مه‌جان: پێویسته حكومه‌ت به زووترین كات هه‌نگاو بنێت بۆ ڕێگه‌گرتن له به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی پێداویستییه‌كانی هاوڵاتیان و قۆرخكردنی بازاڕ
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٠٢١/٨/٢١، حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌ردانی ناحیەی تەکییەی کرد و لەگەڵ چەند کەسایەتی و ژمارەیەك لە بنەماڵەی شەهیدانی سنورەکە کۆبووەوە.
له‌و سه‌ردانه‌یدا حاكم قادر تیشكی خسته سه‌ر پێداویستییه‌كانی هاوڵاتیان و كاسبكاران و دۆخی بازاڕ كه له ئێستادا نرخی به‌شێك له پێدوایستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ڕۆژانه‌ی هاوڵاتیان به‌رزبووه‌ته‌وه.
حاكم قادر جه‌ختی كرده‌وه كه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ژیانی هاوڵاتیان و كاسبكاران قورس بكرێت و نرخی پێداویستییه‌كانیان له‌سه‌ر گران بكرێت و ئه‌ركی حكومه‌ته هه‌رچی زووه هه‌نگاوی جدی بنێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بكات له قۆرخكاری و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ له بازاڕدا، نەك زیادكردنی، بەتایبەتیش نان و دەرمان، چونكە ئەم دوو بابەتە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ژیان و تەندروستی مرۆڤەوە ھەیە، بۆیە ئەم دوو بابەتە ھێڵی سورە و دژی ئەوەین نرخیان لەسەر ھەژارو كەمدەرامەت زیادبكرێت و ببێتە ھۆی خراپبوونی ژیان و گوزەرانیان.
ھەروەھا باسی لەوەكرد كە كەمی خزمەتگوزاری و كێشەی ئاو و كارەبا جێی نیگەرانی سەرجەم چین و توێژەكانەو ئەركی حكومەتە بەدەم داواكاری خەڵكەوە بێت و پێداویستییەكانیان دابین بكات.