سەرۆك وەزيرانى عيراق باشتر بناسە ... وەرگێڕانى: والى عەلى

يەكێك لەو كەسايەتييە ديارانەى كە زۆربەى كات جێگرنگيى هەواڵەكانى پەيوەست بە عيراق و هەرێمى كوردستانە، ئەندازيار محەمەد شياع سودانى، سەرۆك وەزيرانى عيراقە. ئەمانەى خوارەوە چەند زانيارييەكى سەرنجڕاكێشن سەبارەت بەم سياسەتمەدارە.

1. لەساڵى 1970 لەشارى بەغداى پايتەخت لەدايكبووە.

2. هاوسەرگيرى كردووەو هاوسەرەكەى ناوى نەوال  عەبدولئەمير جەبارە. چوار منداڵيان هەيە بە ناوەكانى مستەفا، عەلى، زەينەب، حەسەن.

3. لەڕوى ئاينييەوە موسڵمانێكى سەربە ئاينزاى شيعەكانە.

4. لەساڵى 1980 كە سودانى تەمەنى تەنها 10 ساڵ بووە، رژێمى بەعس، باوكى و پێنج ئەندامى ترى خێزانەكەى بە هۆى ئەوەى سەربە حيزبى دەعوە بون، لەسێدارە داوە. حزبى دەعوە يەكێكە لەديارترين حيزبە شيعەكانى عيراق و لەو سەردەمەدا قەدەغە بووە.

5. لەكۆلێژى زانستە ئەندازەييەكانى زانكۆى بەغدا، بڕوانامەى بەكالۆريۆسى بەدەستهێناوە. لەبوارى بەڕێوەبردنى پرۆژەشدا ماستەرى بەدەستهێناوە.

6. پاش روخانى رژێمى بەعس، بە دياريكراوى لە 21-4-2009 بە پارێزگارى پارێزگاى ميسان هەڵبژێردراوە.

7. لە 22-12-2010، لەحكومەتەكەى نورى مالكيدا، وەزارەتى مافى مرۆڤى پێسپێردراوە. لە سێ خولى يەك لەدواى يەكى ئەنجومەنى نوێنەرانيش، لەسەر پارێزگاى بەغدا، پەرلەمانتار بووە: 2014، 2018، 2021.

8. لەهەڵبژاردنە پەرلەمانييەكەى ساڵى 2014، سودانى حەوت هەزارو 584 دەنگى بەدەستهێناوە.

9. لە 14-9-2014 بۆ 25-10-2018 وەزيرى كارو كاروبارى كۆمەڵايەتى بووەو لەساڵى 2016 بۆ 24-10-2018 لەكابينەكەى حەيدەر عەبادى وەزيرى پيشەسازى بووە.

10. تا ساڵى 2019 سەربە حزبى دەعوە بووە، لەو ساڵەوە تائێستا سەربە رەوتێكە بەناوى فوراتەين.

11. لە 27-10-2022ەوە پۆستى سەرۆك وەزيرانى عيراقى گرتووەتەدەست كە گەورەترين پۆستى جێبەجێكردنى سياسييە لەم وڵاتەداو سێ جێگرى هەيە.

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu