هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ناوچه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره‌یه كه له دوای ڕاپه‌ڕینی ئازاری 1991 كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و له دوای كۆڕه‌وی ملیۆنی خه‌ڵكه‌كه‌ی، به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له بڕیاری 688 ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له 5/4/1991 و دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له سه‌رووی هێڵی 36 به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكاوفه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا، دوای هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌م په‌رله‌انی كوردستان له 19/5/1992 و دواتر پێكهێنانی یه‌كه‌م كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر فوئاد مه‌عسووم وه‌كو دیفاكتۆیه‌ك هه‌یه و هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
له پرۆسه‌ی ئازادی عێراقیش له ساڵی 2003 وه‌كو به‌شێكی گرنگ و ناوه‌ندێكی كاریگه‌ر بۆ ئۆپۆزه‌سیۆنی عێراق و ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام حوسێن ڕۆڵی هه‌بوو، دواتریش له به‌رزترین ئاستادا سه‌ركرده‌كانی كورد و دیارترینیان خوالێخۆشبوو مام جه‌لال چوونه به‌غدای پایته‌خت و ده‌وڵه‌تی ڕووخاوی عێراقیان بنیات نایه‌وه، هه‌ر له ماوه‌ی ڕاگوزه‌ره‌وه تانووسینی ده‌ستوورو دواتر جێبه‌جێكردنی سه‌ره‌ڕای هه‌موو كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كان.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌دامه‌زراندنی پێگه‌كانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عێراقه‌وه هه‌بوو تا ئێستاش زۆر جومگه‌ی گرنگ هه‌یه بنیات نه‌نراوه، ماده‌ی 140 ی ده‌ستوور ئه‌گه‌رچی له ماوه‌ی ڕاگوزه‌ریشدا ماده‌ی 58 بوو جێبه‌جێ نه‌كرا ئه‌م كابینه‌و ئه‌و كابینه‌ی پێ كرا، به‌ڵام پێه‌وانه‌ی شۆڤێنیه‌كان كه ده‌ڵێن ماده‌كه به‌سه‌رچووه، به‌ڵام ئه‌و شایسته‌یه‌كی ده‌ستووری و یاساییه و قه‌رزێكه چه‌ند كۆن بێت نافه‌وتێت و ده‌بێت هه‌ر بدرێته‌وه.
له شه‌ڕی تیرۆر داعشیشدا هه‌رێمی كوردستان لانه‌و په‌نای ئاوه‌ره‌كان بوو، پێشمه‌رگه‌كانیشی قه‌ڵغانی پاراستنی هه‌رێم و هه‌موو ناوچه دابڕاوه‌كان بوون و له هه‌رشوێنێكی تری عێراقیش پێویستی كردبێت ئاماده‌بوون.
له به‌رامبه‌ردا له دوای 2014 حكومه‌ته‌كانی عێراق له‌و گیانی ته‌بایی و یه‌كڕیزییه‌ی سه‌ره‌تای پڕۆسه‌ی سیاسی خاو‌و سارد بوونه‌ته‌وه‌و زۆر قه‌یران و كێشه‌ی نه‌خوازراویان هێناوه‌ته ئاراوه كه خزمه‌تی یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌ژیان و عێراقێكی به‌هێز نه‌كات، له‌وه‌یه ئه‌م قه‌یرانانه هه‌ندێكی لایه‌نی هه‌رێمیش هۆكاری بووبێت.
ئه‌وه‌ی گرنگه ئێستا له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 10/10/ 2021 له عێراق لایه‌نه كوردییه‌كانی عێراق خاوه‌نی زیاتر له 63 كورسین، ئه‌گه‌ر بتوانن هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌ناو خۆیاندا، ده‌توانن ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه ببینن له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراقدا و پێداگیری بكه‌ن له جێبه‌جێكردن ده‌ستووری عێراقدا و ئارامی وسه‌قامگیری بۆ عێراق دابین بكه‌ن.
لایه‌نه عێراقیه‌كانیش پێویسته له زووترین كاتدا بچنه دیالۆگێكی قووڵ پڕ به‌رهه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له زووترین كاتدا هه‌موو كێشه ده‌ستووری و یاسایی و داراییه‌كان كۆتایی پێ بهێنن، دوور بكه‌ونه‌وه له وتاری تائیفی و ئتنیكی چونكه گه‌لی عێراق به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه ماندووه بێزاربوو له شه‌ڕو ململانێی نابه‌جی، ئێستا عێراق و عێراقیه‌كان پێویستیان به یه‌كگرتن و هاوكاری و بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانه بۆ وڵات، نه‌ك ململانێ كۆنه‌كانی پێشوو هه‌ڵ بده‌نه‌وه، ده‌بێت به زووترین كات سه‌ری گه‌نده‌ڵكاران پان بكرێته‌وه و ده‌ستیان ببڕن له جومگه‌گرنگه‌كانی وڵات هه‌ر ئه‌وان كه‌ڵك له قه‌یران و شه‌ڕو ئاژاوه وه‌رده‌گرن.
لایه‌نی ئیقلیمی نێوده‌وڵه‌تی
پێویسته حكومه‌تی نوێی عیچراق په‌یوه‌ندییه ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی ڕێك بخاته‌وه به جۆرێك له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌لی عێراقدا بێت به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه، ده‌بێت خوێندنه‌وه‌ی تازه‌ی بۆ بكرێت به تایبه‌تی له گه‌ڵ دراوسێكانی كۆماری ئیسلامی ئێران و توركیا‌و وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی، كه‌ڕۆڵی كاریگه‌ریان هه‌یه له دابینكردنی ئارامی و سه‌قامگیری سیاسی و ئابوری و گه‌شه‌پێدانی عێراق.
له كۆتاییدا هه‌موو عێراقیه‌كان ده‌ستیان له سه‌ر دڵیانه‌وه چاوه‌ڕوانن له زووترین كاتدا ئه‌نجومه‌نی نوێی نوێنه‌ران كۆبێته‌وه و سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێرێت و ئه‌ویش لیستی براوه ڕابسپێرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی ڕه‌شیدی نیشتمانی كه‌له ئاست هیواو ئاوات و ئاره‌زوو و خواسته‌كانی گه‌لی سته‌مدیده‌ی عێراقدا بێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.